ته‌ندروستی گشتی

سیل چییه‌

سیل چییه‌ ؟

سیل ئەو نەخۆشیەیە کەلەمیکرۆبێکەوە لەش توشی دەبێتو کاردەکاتە سەر سییەکان. بەڵام لەوانەشە کاریگەری لەسەر گلاندەکان دابنێ وکەمتریش توشی ئێسکو مێش دەبێ. ئەوانەی هەڵگری میکروَبی ئەم نەخۆشیەن، مەرج نییە توشی نەخۆشی سیل ببن. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چەند مانگێکی ئەوێت تا دەردەکەون. بەڵام بەگشتی تا وئارەق کردنەوەی شەوانە، کۆکەی بەردەوام، کەمبوونەوەی کێشی لەش، بەڵغەمی خوێناوی.. نیشانە سەرەکیەکانی نەخۆشی سیلە.

چۆن توشی ئەم نەخۆشیە دەبیت؟

میکرۆبی نەخۆشی سیل هەمیشە لەهەوادا بلاودەبیتەوە، لەکەسێکەوە دەیگرێت کەتووشی سیلی سیەکان بووبێت. بەتایبەتی کاتێک کەنەخۆشەکە دەکۆکێت وە یان دەپژمێت. بەَلام هەندێک لەوانەی کەسیل یان هەیە کەسانی تر توشدەکەن. بەتایبه‌تی لەوحاڵەتانەدا کەنزیک بیت لیَوەی وەیا لەگەڵ کەسی توشبوودا بژیت. ئەوانەی بەم شێوەیە توشی نەخۆشی سیل دەبن بەدوای وەرگرتنی چەند هەفتەیەک لەدەرمان چاک دەبنەوە. بەڵام بەگشتی نەخۆشی سیل زیاتر لەمناڵان و کەسانی بەتەمەن وئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وەیا ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤین وەیاخود ئەوکەسانەی مادەی هۆشبەر بەکاردێنن وەیا لەشوێنی قەرەباڵغ وکەم هەوادا دەژین تووشی ئەم نەخۆشیەدەبن.

چۆننه‌خوَشی سیل چارەسەر دەکرێ؟

ساڵیکە چارەسەری نەخۆشی سیل بەئاسانی بەکاردەبرێت ئەویش لەڕیگای وەرگرتنی چەند مانگ دەرمانی تایبه‌ته‌وه‌. گرنگ ئەوەیە تەواوی ماوەی وەرگرتنی دەرمانەکان لەبار چاو بگیرێ و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕیکوپێکی بخورێت. تا یارمەتی بدات کەسەک بەتەواوی نەخۆشیەکەی تای بنبڕ ببێت. ئەوەش بزانە کەنەخۆشی سیل لەسەردەمانێکدا خەڵکێکی زوَری کوشتووە.

چی بكه‌یت ئەگەر هەستتکرد توشی نەخۆشی سیل بویت؟

سەردانی پزیشک بکە تا ڕیَنماییت بكات و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنگت بکات. پشکنینی خوێنو گرتنی ئەشیعەی سنگ بوَئه‌وه‌ی‌ لەوە دڵنیابیت کەئایا توشی ئەم نەخۆشیە هاتویت یان نا. بەلام پشکنینی خوێن و گرتنی ئەشیعە هەمووکاتێک بەمانای ئەوەنییە کەتۆ توشت سیل هاتویت. بەڵکو فرسەتێکە بۆ دڵنیابوونەوە لەتەندروستی تۆ ئەمەش بۆ خۆتو ئەندامانی خێزانو ئەوانی لەگەڵی دەژیت کارێکی پێویستە.

جیاوازی چییە لەنیوان نەخۆشی سیل وهەڵگری میکرۆبی نەخۆشیەکەدا؟

ئەوانەی کەهەڵگری میکرۆبی نەخۆشی سیل ن ئاسانتر چارەسەر دەکرێن وماوەی چەند مانگ بۆ وەرگرتنی دەرمانی ناوێت. بەڵام ئەوانەی هەڵگری میکرۆبەکەن شانسی زیاتریان بۆ توشبوون بەنەخۆشی سیل هەیە لەوکەسانەی کەهەرگیز هەڵگی میکورۆبەکە نەبوون. هەروەها هەڵگرانی میکرۆبی سیل کەسانیتر توشی نەخۆشیەکە ناکەن بەڵام ئەوانەی نەخۆشن چاوەروانی گواستانەوەی میکرۆبەکەیان هەیە بۆکەسانی تر.

دەتوانرێت ڕیگا لەتوشبوون بەنەخۆسی سیل بگیرێت؟

بەڵی دەتوانرێت لەچەند ڕیگاوە بەر بەم نەخۆشیە بگیرێت لەوانە:
١/ چارەسەرکردنی ئەوانەی کەهەڵگری میکرۆبی ئەم نەخۆشیەن. بەتیبەتی ئەوانەی کەلەسنگیاندا میکرۆبی سیلیان هەڵگرتووە. ئەمکەسانە بەدوای ٢هەفتە وەرگرتنی دەرمان ئیتر مەترسی ئەوەیان لەسەر نامێنی کەکاسانیتر توشبکەن.
٢/ ئەوانەی کەنیکن وەیا لەگەڵ کەسانی توشبوو بەنەخۆشی سیلدا دەژین پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی سنگ بکەن وپشکنینی پێویستیان بۆبکرێ تا دڵنایبون لەتەندروستییان.
٣/ کوتان. لەبەشێکی زۆر لەولاتانی دونیا بەتیەبتی ولاتنی ڕۆژ هەڵات ساڵانە کەمپینی لێدانی دەرزی بۆبه‌رگری
كردن لەنەخۆشی سیل بەڕیوەدەبرێ ، به‌تایبه‌تی بۆ منالانی تەمەن ١٢ بوَ٠١٣ سالان بەگشتی و لەقوتابخانەو گەڕەکەکان بەتایبه‌تی .
پێشوو
ته‌فسیری قورئان به‌كوردی /سورَه‌تی الجاثیه‌
داهاتوو
بینینی هه‌نگ له‌خه‌ودا مانای چییه‌