تەندروستی

سێ ھۆکاری نه‌زگه‌ره‌

نه‌زگه‌ره‌ حاڵه‌تێكی كاتی و سرووشتیی مرۆڤه‌ كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی درووست بوونی ده‌نگێك به‌بێ ویستی خۆمان
نه‌زگەرە ھەم بێزارکەرە ھەم تووشی شەرمەزاریمان دەکات، بەتایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر و لەناو کۆمەڵێک خەڵکدا بمێنیتەوە و تووشی ببیت،بەگشتی ھەموو مرۆڤێک تووشی نه‌زگەرە دەبێت و به‌حاڵه‌تێكی سرووشتی داده‌نرێتا ، کەبەشێوەیەکی گشتی بەھۆی گرژبوونی ماسولکەکانی ناوپەنچک دروست دەبێت.

1.لەم بابەتەدا باسی سێ ھۆکاری گرژبوونی ماسولکەکانی ناوپەنچک یان نه‌زگه‌ره‌ دەکەین:

خواردنی زۆر و بەخێرایی
یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی گرژی لەو ماسولکەیە، کە سەرئەنجام دەبێتە ھۆی نزگەرە بەھۆی جۆر و شێوازی خواردنەوەیە، خواردن بەخێرایی، خواردنی برێکی زۆری خواردن یاخود خواردنی توون.

2.کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کھول


جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کھولییەکان تەنھا خویەکی خراپ نین بەڵکو زیانێکی زۆر بەتەندروستی گشتی لەش و تەندروستی دڵ دەگەیەنن، یەکێک لە تەنگەژە تەندروستیەکانیش کە دروستی دەکات دروستکردنی نزگەرەیە.

3.قورحەی گەدە

هەروەها بخوێنەوەهۆشیاری بۆ دایكان و باوكان ,مناڵه‌كه‌ت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا

لەڕووی پزیشکییەوە ناکرێت بڵێین کە “قورحەی گەدە” دەبێتە ھۆی نزگەرە، بەڵکو راستترە بڵێین یەکێک لە نیشانەکانی قورحەی گەدە دروستبوونی نزگەرەیە، بۆیە واباشترە لە کاتی زۆر دووبارەبوونەوەی نزگەرەدا سەردانی پزیشک بکرێت چوونكه‌ ده‌بێته‌ هوَی بێزاركردن و له‌باری سرووشتی ده‌رده‌چێت و ڕه‌نگه‌ دووچاری نه‌خوَشی ببیته‌وه‌ .
پێشوو
هۆكاری سوربونه‌وه‌ی پێستی مناڵ وچۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی
داهاتوو
ڕه‌فتاره‌ باوه‌ خراپه‌كانی دوای نانخواردن