تەندروستی

سەرئێشە لە منداڵاندا

تێڕوانینێکی گشتی:

سەرئێشە لە منداڵاندا حاڵەتێکی بەربڵاوی کەم مەترسییە، وەک کەسە پێگەیشتووەکان منداڵانیش تووشی چەند جۆرێکی سەرئێشە ئەبن، وەک ئێشی نیوەی سەر و سەرئێشەی حاڵەتی فشار. لە هەندێ حاڵەتدا ئەم سەرئێشەیە بەهۆی توشبوون بە نەخۆشییەکەوەیە، یان بەهۆی فشاری زۆر و بێ تاقەتی، یان لێدانێک بەر سەر بکەوێت.

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:

منداڵانیش وەک کەسە پێگەیشتووەکان تووشی هەمان جۆرەکانی سەرئێشە دەبن بەڵام لەوەیە نیشانەکانی کەمێک جیاوازتر بن. بۆ نمونە ژانی نیوەی سەر لە کەسە پێگەیشتووەکاندا بە لانی کەمەوە بۆ ماوەی چوار سەعات دەمێنێتەوە، بەڵام لە منداڵدا لەو کاتە کەمترە. جیاوازی نیشانەکان لە منداڵاندا دەستنیشانکردنی جۆری سەرئێشەکەی گران کردووە، بە تایبەت لە منداڵێکدا کە ناتوانێ وەسفی سەرئێشەکەی بکات. ژانی نیوە سەر ئەم نیشانانەی هەیە: • دڵ تێکچوون • ڕشانەوە • سک ئێشە • پلدان • خراپتر بوون لەگەڵ ماندووێتی ژانی پەیوەست بە فشارەوە ئەم نیشانانەی هەیە: • سەرئێشەیەکی بێ پل • سەرئێشەکە خراپتر نابێت بە هیلاکی جەستەیی • سەرئێشەکە دڵ تێک چوون و ڕشانەوەی لەگەڵدا نییە کە لەگەڵ ژانی نیوە سەردا هەیە.

هۆکارەکان:

ژمارەیەک هۆکار کاردەکەنە سەر سەرئێشەی منداڵ • نەخۆشی • بەرکەوتنی سەر • باری دەروونی • چەند خۆراکێکی دیاریکراو • بوونی کێشە لە مێشکدا • بۆماوەیی

بوونی سەرئێشەی پێشتر:

پشکنینی جەستە (بەرزی، کێش، پەستانی خوێن……)
پشکنینی سیسمی دەماری
پێشوو
وشکی چاو
داهاتوو
هۆکارەکانی زیادبوونی کێش و قەڵەوی