خواردنی ته‌ندروستی

شه‌ش ده‌نك سیری برژاو بخۆیت..له‌ 24 سه‌عات چی ڕوو ده‌دات

شه‌ش ده‌نك سیری برژاو بخۆیت..له‌ 24 سه‌عات چی ڕوو ده‌دات؟

هه‌موو زانایانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ سیر یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین

به‌رهه‌مه‌كان كه‌ زۆرترین سوود به‌ جه‌سته‌ و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت

سوڕی خوێن و دڵ ده‌پارێزێ، فشاری خوێن و به‌رزی كۆلیستڕۆل كه‌م ده‌كاته‌وه‌

به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ش ده‌نك سیر به‌ برژاوی بخۆن، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تان دێت؟

شاره‌زایان تێبینی ئه‌و گۆڕانكاریی و كاریگه‌ریییانه‌یان كرد كه‌ له‌ دوای خواردنی شه‌ش ده‌نك سیری برژاو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دا دێ، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

  • له‌ ماوه‌یه‌كی یه‌ك سه‌عات ئه‌و شه‌ش ده‌نكه‌ سیره‌ له‌ گه‌ده‌ هه‌رس ده‌كرێن و ده‌ست به‌ چالاكبوون ده‌كه‌ن.
  • له‌ دوو تا چوار سه‌عات سیر له‌ ڕێی خوێنه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و به‌ خێرایی ڕووبه‌ڕوویخانه‌ ئازاده‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ مانه‌وه‌یان ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌یی.
  • ماوه‌ی نێوان چوار تا شه‌ش سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر شیته‌ڵ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی سووده‌كانیتان پێ ده‌گات،
  • ده‌ست به‌ سووتاندنی چه‌وری و كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ له‌ جه‌سته‌ ده‌دات.
  • له‌ ماوه‌ی نێوان شه‌ش تا حه‌وت سه‌عات، تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ڤایرۆسو به‌كتریایی چالاك ده‌بێ و به‌ ته‌واوی ڤایرۆس و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات.
  • له‌ ماوه‌ی حه‌وت تا 10 سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر له‌لایه‌ن پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێنتایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ئۆكسید له‌ جه‌سته‌ دروست ده‌كات و ئۆكسانه‌كان له‌ناو ده‌بات.
  • پاش 10 تا 24 سه‌عات ئه‌و شه‌ش ده‌نكه‌ سیره‌ ده‌ست به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن ده‌كه‌ن و فشاری خوێنكه‌م
          ده‌كه‌نه‌وه‌ و خانه‌كان ده‌بوژێننه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام ته‌مه‌ن درێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌ گشتی ته‌ندروستی مرۆڤ زۆرباش ده‌كه‌نه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌/ healthywayoflifee
پێشوو
هەندەک زانیاری لە سەر شاری هەولێر
داهاتوو
کۆمەلێک نیشانە لە چاوەکاندا دەردەخەن کە کێشەی تەندروستیت هەیە