روشه‌نبیری

شێرکۆ بێکەس،شاعیری هاوچەرخی کورد

شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. یەکەمین شیعری خۆی خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاوکردەوە .ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتوکی شیعری خۆی بەناوی “تریفەی هەڵبەست” لە بەغدا لەچاپدا ، لەساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵیک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بەتایبەت چوون بەلای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاوکردەوە . لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سویدمخەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێبەخشرا و شیعرەکانی بۆ زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدرا. خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش کرا وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی “خاک” خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ درا.
شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند. شیعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
وەسیەتنامە
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دووەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم ڕێگەم پێبدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی ١٩٦٣ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەکەی مەردان و سرودی خوایە وەتەن ئاواکەیـەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی “بێکەس”ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم. – شێرکۆ بێکەس
بەرھەمەکانی شێرکۆ بێکەس بە پێی چاپی یەکەم:
  •  تریفەی ھەڵبەست ١٩٦٨
  •  کەژاوەی گریان ١٩٦٩
  •  کاوەی ئاسنگەر ١٩٧١
  •  من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ ١٩٧٣
  •  ئاسک ١٩٧٦
  •  کازیوە ١٩٧٨
  •  دوو سروودی کێوی ١٩٨٠
  •  پیرەمێرد و زەریا ١٩٨٢
  •  ڕووبار ١٩٨٣
  •  کەشکۆڵی پێشمەرگە ١٩٨٤
  •  داستانی ھەڵۆی سوور ١٩٨٥
  •  ئاوێنە بچکۆلەکان ١٩٨٦
  •  تەمتوومان ١٩٨٨
  •  دەربەندی پەپوولە ١٩٩١
  •  ئافات ١٩٩٣
  •  مێرگی زام، مێرگی ھەتاو ١٩٩٦
  •  خاچ و مار و رۆژژمێری شاعیرێ ١٩٩٨
  •  بۆننامە ١٩٩٨
  •  چراکانی سەر ھەڵەمووت ١٩٩٩
  •  نسێ ١٩٩٩
  •  ژنێک و دوو پیاو ٢٠٠٠
  •  ژن و باران ٢٠٠٠
  •  رەنگدان ٢٠٠١
  •  ئەزموون ٢٠٠١
  •  لە چلەی چلچرایەکدا ٢٠٠١
  •  پیاوێ لە دارسێو ٢٠٠٢
  •  خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم ٢٠٠٢
  •  پاییزە میوان ٢٠٠٢
  •  کوکوختیە بزێوەکە ٢٠٠٣
  •  گۆڕستانی چراکان ٢٠٠٤
  •  ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن ٢٠٠٤ (٣٢. سروودە بەردینەکان ٢٠٠٥
  •  کورسی ٢٠٠٥
  •  لە گوڵەوە ھەتا سووتوو ٢٠٠٦
  •  حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک ٢٠٠٧
  •  کتێبی ملوانکە ٢٠٠٧
  •  تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین ٢٠٠٧
  •  زێ و زنە ٢٠٠٨
  •  تەون ٢٠٠٩
  •  ھەست و نەست ٢٠١٠
  •  ئێستا کچێک نیشتمانمە ٢٠١١
  •  ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە ٢٠١٢
  •  خێراکە مردن خەریکە بگات ٢٠١٣
  •  نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش ٢٠١٣
پێشوو
هۆشداریده‌درێت له‌نه‌خواردنی‌ پرته‌قاڵ پێش‌و دوای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌كاتژمێرێك
داهاتوو
ژیاننامه‌ی‌ کەسایەتی زۆرۆ