خواردنی مریشك

شێوازی دروست کردنی جگەری مریشک

جگەری مریشک
جگەری ئاژەڵ یاخود جگەری مریشک بەوە ناسراوە کە سودیکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ کە فیتامین B12 لەخو دەگرێت کە چارەسەری کەم خوێنی دەکات لە مرۆڤ ، هەر وه‌ها یارمەتیدەرە بو دروست کردنی‌ خڕوکە سورەکانی خوێن ، و یارمەتی دەرە بۆ دروست کردنی ماسولکە لە لەشدا ، و بینین بەهێز دەکات ، و هەر وه‌ها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆێ دەرونی لە مروڤدا ، و كار دەکات لەسەر بەهێز کردنی پیتین ، و کوئەندامێ هەناسە لە مروڤ ، و پاریزگارێ دەکات لە پاراستنێ دان و ئێسکەکان ، و پێست وقژ و نێنۆک بەهێز دەکات ، لەم ڕاپۆڕتەدا خانمەکەم بەتامترین ڕێگاکانت پێشکەش دەکەین بۆ دروست کردنی جگەری مریشک.
کاتی ئامادەکردن: ٢٠ خوله‌ك
کاتی لێنان : ٢٠ خوله‌ك
بڕی : ٤ کەس
ئاست : ئاسان
جگەری مریشک بە سیر :
پیداوێستیەکان
  • کیلۆیەک جگەری مریشک
  • یەک دانە پیاز / وردکراو
  • پێنج دانە سیری وردکراو
  • کەمێک زەنجەفیلی هاڕاو
  • سێ کەوچکێ گەورە کەرە
  • دوو پارچە ماجی
  • نیو کەوچکی بچوک خوێ
  • نێو کوپ خارچک (قارچک)
  • نیو کەوچکی بچوک لەهەریەک لە : کەرەویز ، بیبەری سور ، زیرە (کمون) .
    *چارەگە کوپێک لە کەرەویز.
  • نیو کوپ ئاوی لێمو.
شێوازی دروست کردن:
  • لەناو تاوەێەک کەرەکە بتوینەوە و پیازەکەی تیا سوربکەوە پاشان سیر و زەنجەبیلەکەی بو زیاد بکە .
  • پیازەکە بجوڵینە لەگەڵ پارچەی خارچکەکە ولەسەر ئاگریکی هێمن جیبیڵە بو ماوەی ٣ چرکە .
  • جگەری مرێشکەکە بکە بەسەر پیاز و خارچکەکە لەگەڵ بهارات وماجی وتیکەڵی بکە و بیجوڵینە .
  • سەری تاوەکە دابخە و جێبیلە لەسەر ئاگرێکی مام ناوەند تاکو جگەرەکە نەرم دەبیتەوە بو ماوەی ١٥ چرکە .
  • پاشان لێمو و کەرەوێزەکە زێاد بکە سەرێ و جوان تێکەڵی بکە .
  • ئێستا جگەرەکە ئامادەیە بو پیشکەش کرن .
جگەری مریشک بەبرژاندن :
پیکهاتەکان :
  • کیلویەک جگەری مرێشک
  • ٦ دەنک تەماتە
  • ٣ دەنک پەتاتە
  • ٢ دەنک بیبەری سەوزی تێژ
  • ٢دەنک پێاز
  • ٨ دەنک سير
    *کەمیک خوێ و بێبەری سور بە پێی ئارەزو .
  • خەڵوز
  • نێو کوپ زەیتی زەیتون
شێوازی دروست کردن :
  • جگەرەکە پارچە پارچەی گەورە بکە پاشان بێشورەوە .
  • پیازەکە پارچە پارچەی بچووکی بکە و لەناو زەیت زەیتونەکە سوری بکەوە .
  • بیبەرەکە بکە بە پارچەی بچوک .
  • سێرەکە بهاڕە و لەگەڵ بیبەرەکە بێکە سەر پیازەکە لەسەر ئاگر پاشان تەماتەکە بکە پارچەی بچوک و بیکە سەر تیکەڵەکە لەسەر ئاگر .
  • پاشان خوێ و بێبەرەکە بکە بەسەر تێکەڵەکە و سەری دابخە لەسەر ئاگر جێبیڵە .
    *پاشان جگەرەکە بکە بەسەریا.
  • پەتاتەکە بکە پارچەی بچوک وبەتەنیا سوری بکەوە
  • پاشان بیکە بەسەر تیکەڵەکەی تردا ولەسەر ئاگر جیبێلە تاکو دەکوڵیت.
  • خەڵوزەکە بینە ولەسەر ئاگر داینی تاکو سور دەبێتەوە .
  • پاشان دەفریکی ئستیل بینە وکەمیک زەێت یاخود کەرەی تیا بکە پاشان ئەو دەفرەی تیا بکە کە خوردنەکەی تیدایە لەگەڵ خەڵوزەکە و سەری دەفرەکە دابخە تا تام وەرئەکری .
  • لەکوتاییە دەتوانیت خواردنەکە پیشکەش بکەی.
جگەر بە دوشاوی هەنار :
پێکهاتەکان :
  • کێلویەک جگەری مریشک
  • نیو کوپ زەیتی زەیتون
  • کەمیک خوێ
  • چارەکە کەوچکیکی بچووک بیبەری ڕەش
  • کەمێک بێبەرێ تیژی هاڕاوە
    *نیو کوپ دۆشاوی هەنار
    *مەعدەنوسی هاڕاو بو ڕازاندنەوە
شێوازی دروست کردن:
*لەناو تاوەیەکی فراوان زەیتی زەیتونەکە ڕوو بکە لەسەر ئاگرێکی مام ناوەندی تا گەرم بیت.
  • کەمیک لەجگەرەکە بکە ناوی و بەهیواشی تیکی بدە تا وشک بێتەوە پاشان بەشەکەی تری جگەرەکە بکە سەریا بەهێواشی تاکو هەموی وشک دەبێتەوە .
  • پاشان خوی وبیبەر و دۆشاوی هەنارەکە بکە بەسەریا و جیبیڵە لەسەر ئاگر تاوەکو بەتەواوی سور دەبێتەوە .
  • جگەرەکە ڕوو بکە ناو دەفرێ پێشکەش کردن و بە مەعدەنوسەکە بێڕازێنەوە.
پێشوو
شه‌ربه‌تی پڕته‌قاڵ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سوود
داهاتوو
ئینتەرنێـت کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزاریەکی نوێی بۆ نەرمەواڵە و ماڵپەڕی میسینجێر زیاد کرد