هونه‌ر

عەبدولی حەمە جوان

عەبدولی حەمە جوان:

ناوی تەواوی : عبدالکریم محمد تۆفیق لە بەرواری 1/12/1948 لەشاری سلێمانی لەگەڕەکی گۆیژە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگای مامۆستایانی هەر لەشاری سلێمانی تەواو کردووە لە14/1/1969 چووەتە ناو ژیانی هونەرییەوە وەک شانۆکارێک لەشانۆگەریی (بڕیارو ئەنجام)وە تائێستا لە 76 کاری هونەریی لەبواری شانۆ دراماو سینەما کاری کردوەو جگە لە دروستکردنی چەندەها ڤێستیڤاڵی شانۆیی و موزیک و شێوەکاری وکورتە فیلم ، نازناوی عەبدولی حەمە جوان ئەگەڕێتەوە بۆ باوکی ناوی حەمە جوان بووە لەبەر ئەوە نازناوەکە بوە بە نازناوی ئەمیش …
ساڵی 1970 لەگەڵ ڕووناک خان-دا ژیانی هاوسەریی پێکهێناوەو خاوەنی سێ کوڕو کچێکه بە ناوەکانی:(دانا، توانا، سۆزی، ژووان). لەهەمان ساڵدا بووە بە مامۆستای تیپی شانۆی دەربەندیخان، 22 ساڵ مامۆستای وەرزش بووە تا ساڵی 1992لە قوتابخانەو خوێندگاکانی شاری سلێمانی وانە بێژبووە لە هە موو وانەکان بە تایبەت بواری وەرزش توانیوویەتی تاڕادەیەک مامۆستا و کادیرێکی وەرزشی ئەکتیڤ بێت لە دوای دروستبوون و دامەزراندنی حکومە تی هەرێمی کوردستان پۆستی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی پێ بەخشراوە و لە رۆژی 1/12/2011 خانە نشین کرا …
48 ساڵە خزمەتی بەهونەری کوردی کردووه تا ئێستا بەردەوامە لەخزمەتکردن بەشانۆو دراما و هونەری کوردی..

بەرهەم و چالاکیە هونەریەکانی ئەم هونەرمەندە بریتین لە :

– ئەکتەر/ لەشانۆگەریی بڕیارو ئەنجام
– ئەکتەر لەشانۆگەریی / فەرهاد شۆڕشگێڕ
– ئەکتەر لەشانۆگەریی / چەتۆ خان
– ئەکتەر لەشانۆگەریی / کاوەی ئاسنگەر
– ئەکتەر لەشانۆگەریی / کێچ
– ئەکتەر لە درامای تەلەفزیۆنی / کێچ
– ئەکتەر لەدرامای تەلەفزیۆنی / پێنج کەس لەئوتێلێکدا
– ئەکتەر لەشانۆگەریی / پێنج کەس لەئوتێلێکدا
– دەرهێنەر لەشانۆگەریی / کچی خۆمەو ئەیفرۆشم
– ئەکتەرلە شانۆگەریی / جەنابی موفەتیش
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ شێخی تەپلە رەش
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ بازرگانی ڤینیسیا
– ئەکتەر لەشانۆگەریی / کاوەی ئاسنگەر
بۆ جاری دووەم- دە قی “شێرکۆ بێکەس”
– ئەکتەر لەدرامای تەلەفزیۆنی /ساراخان
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /ساراخان
– ئەکتەر لە درامای /تاوانێک لە ئاسماندا
ئەکتەر لەدرامای /بلیت زاوایە
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /ئایار مانگی سەرکەوتنە
– ئەکتەر لەدرامای تەلەفزیۆنی /چاوی ڤێتنام
– ئەکتەر لە شانۆگەریی/ چاوی ڤێتنام
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /پژمین
– ئەکتەر لەدرامای تەلەفزیۆنی /پژمین
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /پەیکەر
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /دیوار
– ئەکتەر لە ئۆپەرێتی /بووک و زاوا
– ئەکتەر لە شانۆگەریی /مامۆستا شێر
– ئەکتەر لەدرامای /گریان
– دەرهێنەر لەشانۆگەریی /هە ڵەی دکتۆر
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /چیرۆکی برایەتی
– دەرهێنەر لە شانۆگەریی /دکتۆری تێڵا
– یاریدەدەری دەرهێنەر لەشانۆگەریی / قایل بوون
– ئەکتەر لە شانۆگەریی /شاعیر رۆبنسۆیل
– دەرهێنەر لە کارنامە ی شانۆگەریی/ ئۆدیب پاشا خولی دەرهێنان
– ئەکتەر لەدرامای /ژیان
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ شەوکەت ناگەڕێتەوە
– دەرهێنەرو ئەکتەر لە شانۆگەریی/ گەڕانەوەیەکی کتوپڕ
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /تەنەکە
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ سەلەی نانکەر
– ئەکتەرو یاریدەدەری دەرهێنەر لەشانۆگەریی/میراتی
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ گوڵاڵە
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ گالیلۆ گالیلی
– دەرهێنەر لەشانۆگەریی/ کابرا سەیرەکە
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ باڵندەی دەریا
– ئەکتەر لەشانۆگەریی /سمکۆڵانی ئەسپەشێ
– ئەکتەر لەفیلمی/ بازنەی تەنیایی
– ئەکتەر لەشانۆگەریی/ لەمردن گەڕایەوە
– ئەکتەر لە فیلمی/ گەڕانەوە
– ئەکتەر لەفیلمی/ بەهەشتی سوتاو
– ئەکتەر لەفیلمی/ شار
– ئەکتەر لەفیلمی /وڵاتی بێ ئاسمان
– ئەکتەر لە شانۆگەریی/ سزاو تاوان
– ئەکتەر لە فیلمی /دیار
– ئەکتەر لە فیلمی /گردی پیرۆز
– ئەکتەرلەزنجیرەی تەلەفزیۆنی خۆرنەوازان” بەشی یەکەم
– ئەکتەرلەزنجیرەی تەلەفزیۆنی/ خۆرنەوازان” بەشی دووەم “
– ئەکتەر لەزنجیرەی تەلەفزیۆنی/ خەمی چۆلەکەکان
– ئەکتەر لەفیلمی/ سورمێ خان
– ئەکتەر لە فیلمی /مامە ڕیشە
– ئەکتەر لەزنجیرە درامای تەلەفزیۆنی/ ڕەشەی پۆلیس
– ئەکتەر لەفیلمی/ چاوەڕوانی هیوا
– ئەکتەر لەفیلمی /هەنگاوێک بۆ ژیان
– ئەکتەر لەزنجیرە درامای تەلەفزیۆنی /حەسەنە فەنی
– ئەکتەر لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی/جومعه
– ئەکتەر لە شانۆگەریی/سوێند
– ئەکتەر لەزنجیرە درامای تەلەفزیۆنی /گوڵە بێ رۆژەکان
– ئەکتەر لە شانۆگەریی /نوێنەری سوڵتان
– ئەکتەرلە شانۆگەریی /مردنی دێوەرەیەک
– ئەکتەر لە فیلمی /ژانی گەل
– ئەکتەر لەفیلمی /کەواتە چاوەروانبە
– ئەکتەر لەزنجیرە درامای تەلەفزیۆنی/ گەردەلوول بەشی سێیەم
– ئەکتەر لە زنجیره درامای /نەهێشتنی نەخوێندەواری پەروەردەیی
– دەرهێنەری شانۆگەریی /راوە جنۆکە
– ئەکتەر لە زنجیرە درامای /رۆژمێری شارێک
– ئەکتەر لە زنجیرە درامای/دوپشک
– ئەکتەر لەشانۆیی /برایمۆک
– ئەکتەر لەزنجیرە درامای / سەمای تەرزه
السابق
حسێن میسری
التالي
ئاکۆ عومەر

اترك تعليقاً