ئاین

فەزڵی صڵاوات دان له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر

١ـ قَالَ : (( مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلاةً صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْراً )) (٢٦٠)
واتە: هەر کەسێک یەک صڵاواتم لەسەر بدات، خودای گەورە لەبری ئەوە (دە) صڵاوات لەسەر ئەو لێ دەدات.
٢ـ وَقَالَ : (( لَا تَجْعَلُوا قَبْرِي عيداً وَصَلُّوا عَلَيَّ؛ فَإِنَّ صَلاتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ )) (٢٦١)
واتە: دوای خۆم گۆڕەکەم مەکەنە شوێنی ئاهەنگ و جەژن، بەڵکو زۆر صڵاواتم لەسەر بدەن، چونکە صڵاواتەکانتانم پێ دەگات لەهەر کوێیەک بن.
٣ـ وَقَالَ : (( البَخِيْلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَـمْ يُصَلِّ عَلَيَّ )) (٢٦٢)
واتە: ڕەزیل و بەخیل ئەو کەسەیە کە ناوم لەلایدا بهێنرێت، کەچی صڵاواتم لەسەر نادات.
٤ـ وَقَالَ : (( إنَّ للـهِ مَلائكةً سَيَّاحِينَ فِي الأَرْضِ، يُبَلِّغُونِي مِنْ أُمَّتِي السَّلامَ )) (٢٦٣)
واتە: خودای گەورە چەند مەلائیکەتێکی گەڕۆکی هەیە لە زەوی دا، دەگەڕێن و دەسوڕێن سەلامی ئوممەتەکەم پێ ڕادەگەیەنن.
٥ـ وَقَالَ : (( مَا مِنْ أحَدٍ يُسَلِّمُ عَلَيَّ، إلاَّ رَدَّ اللهُ عَلَيَّ رُوْحِي، حَتَّى أرُدَّ عَلَيْهِ السَّلامَ )) (٢٦٤)
واتە: هەر کەسێک سەلامم لێ بکا ئیللا خودای گەورە ڕوح بۆ گیانم دەگێڕێتەوە تا وەڵامی سەلامی بدەمەوە.

 

شورەی موسڵمان – گەڕانەوە

هەروەها بخوێنەوەدوعای کەسێک کارێکی لەسەر گران بوو
پێشوو
ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌واڵی خۆش یان ناخۆشی پێ گه‌یشت
داهاتوو
بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌لام (إفشاء السلام)