ته‌ندروستی گشتی

كام جۆر شێرپه‌نجه‌ به‌ پلەی یەکەم دێت لە شێرپەنجە باوەکان له‌ منداڵاندا

هه‌روه‌ك ئه‌زانین شێرپه‌نجه‌ له‌ بڵاوترین نه‌خوَشییه‌كانه‌ ,منداڵانیش به‌ ده‌ر نیین له‌م نه‌خوَشییه‌ ,شێرپەنجەی خوێن له‌مناڵان دا بە پلەی یەکەم و شێرپەنجەی مێشک بە پلەی دووەم دێت:

شێرپه‌نجه‌: بریتییه‌ له‌ تێكچوونی خانه‌كان و گه‌شه‌كردنی ناڕێكی خانه‌كان‌ له‌ ڕووی شێوه‌ و قه‌باره‌ و ئیشكردنیانەوە ، كه‌ ئه‌و خانه‌ ناڕێكانه‌ وه‌ك گرێ توانای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ له‌شدا و وه‌ك گرێ پاكه‌كان نییه‌ كه‌ بڵاو نابێته‌وه‌ ، شێرپه‌نجه‌ی خوێن به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ ڕێژه‌ی 23 بۆ 25% و ، شێرپه‌نجه‌ی مێشك له‌ پله‌ی دووه‌می جۆره‌ باوه‌كانی شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌ منداڵدا كه‌ ڕێژه‌ی 20% شێرپه‌نجه‌كانه‌.
شێرپه‌نجه‌ له‌ منداڵاندا ده‌كرێت به‌ دوو جۆره‌وه ‌، جۆرێكیان شێرپه‌نجه‌ی خوێنه‌ كه‌ سێ جۆری هه‌یه‌ و شێرپه‌نجه‌ی گرێ ڕه‌قه‌كان هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 10 جۆری هه‌یه ‌، تووشی هه‌ر ئه‌ندامێكی له‌شی ده‌بێت ، جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ش وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌ و مێشك و ماسوولكه‌ و لیمفه‌گرێكان و چه‌ندان جۆری تر.
له‌ ڕووی چاره‌سه‌رییه‌كانه‌وه‌ زەردەشت بەکر پسپۆڕی شێرپەنجەی خوێن دەڵێت ، چاره‌سه‌رییه‌كان كیمیایی و تیشك و نه‌شته‌رگه‌ری و چاندنی مۆغ ده‌گرێته‌وه ‌، كه‌ شێرپه‌نجه‌ی خوێن و لیمفه‌گرێكان ده‌بێت له‌ كه‌سێكیتره‌وه‌ چاندنی مۆخی بۆ بكرێت كه‌ كه‌سانی نزیكی خۆیه‌تی وه‌ك خوشك و براكان و شێرپه‌نجه‌ی گرێ ڕه‌قه‌كان له‌ خودی نه‌خۆشه‌كه‌وه‌ چاندنی مۆخی بۆ ده‌كرێت.
زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان ، گرنگترین و خێراترێن هه‌نگاوه‌ بۆ زوو چاره‌سه‌ربوون و وه‌ك ئه‌و پزیشكه‌ ده‌ڵێ ، گرنگه‌ كه‌سی تووشبوو زوو چاره‌سه‌رییه‌كانی بۆ بكرێت ، چ بگات به‌وه‌ی كه‌ پشتگوێ بخرێت و تیشك و كیمیایی دوا بكه‌وێت.
پێشوو
ئه‌و سوننه‌تانه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر چیین, كه‌ وات لێئه‌كه‌ن له‌به‌هه‌شت نزیك بیته‌وه‌
داهاتوو
هۆشیاری بۆ دایكان و باوكان ,مناڵه‌كه‌ت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا