مێژوو

كورته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ی محەمەدئەمین زەکی بەگ, مێژوونووسي کورد

محەممەد ئەمین زەکی بەگ کوڕی حاجی عەبدولڕەحمان کوڕی مەحمود باپێرە لە ساڵی ١٨٨٠دا لە گەڕەکی گوێژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە و باوک و دایکی نەخوێندەوار بوون و خاوەن وڵاخ و کاروان بوون. لە ساڵی ١٨٩٢ چووتە فێرگەی موڵکیی سەرەتایی سلێمانی پاشان ماوەیەکیش لە فێرگەی مەلا عەزیز خوێندویەتی.
لە ساڵی ١٨٩٣ چووەتە فێرگەی ڕوشدیەی سەربازی سلێمانی و دوای دوو ساڵ خوێندن چوونەتە ڕوشدیەی سەربازی بەغدا ساڵی ١٨٩٨ چووەتە کۆلێژی سەربازی ھەروەھا بەشی ئەرکانی ئەستەمبۆل کە لە ساڵی ١٩٠٢ بە پلەی «رەئیس چاک» دەرچووە و لە لەشکری عوسمانی شەشەمی بەغدا دامەزراوە.
ساڵی ١٩٠٣ تا تەممووزی ١٩٢٤ لە لەشکری عوسمانیدا چەند جۆر پلەی بڕیووە، لەگەڵ گەڕانەوەشی بۆ ئێراق لە ١٩٢٥/٢/٢ تاکو ١٩٢٥/٧/١٥ فەرمانی دووەم پشکنەر فەرماندەی فێرگەی سەربازی ئێراقی بووە. ساڵانی ١٩٢٥-١٩٢٨-١٩٣٧ نوێنەرەی ھەڵبژێراوی بۆ یەکەمجار لە شالیارێتی عەبدولموحسین ئەلسەعدوندا بووە بە شالیاری (کارداری و ھامووشۆ) تا ١٩٤١/١١/١٠ بۆ ١٠ جار لە شالیاریتیەکانی زانستی، بەرگری، ئابووری و ھامۆشۆدا بووە لە ١٩٤٢/٢/١٠ لە بەر نەخۆشی بەیەکجاری دەستی لە کاروباری میری ھەڵگرت.
لە شەوی ١٩٤٨/٧/٩ لە دیدەنی شاری سلێمانیدا کتوپڕ گورچیلەکەی لە کارکەوتوە و خوێنی لێ پیس کردووە بەو جۆرە گیانی سپارد.
خاوەنی زیاتر لە ١٢ بەرھەمە ئەمەش چەند بەرھەمێکی:
١- محاسەبەی نیابات – ١٩٢٨ (کە تێیدا پەراوی کردەوەکانی لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا بۆ خوێنەر کۆکردۆتەوە)
٢- خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان – بەشی یەکەم ساڵی ١٩٣١ و بەشی دووەم ساڵی ١٩٣٧ (وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبیش)
٢- دوو تەقەللای بێ سوود- ١٩٣٥ (کە پاداشتێکی ٦٩ لاپەڕەیە: ساڵی ١٩٣٠ بۆ مانی کورد دابوویە میری، بڵاوکردنەوەی قەدەغەکرا)
٣-تاریخ السلیمانیه‌‌ و ولایتها – ١٩٣٩
٤- مشاهیر اڵ‌کراد – بەشی یەکەم ساڵی ١٩٤٥ و بەشی دووەم ساڵی ١٩٤٧
٥- تاریخ الدوله‌‌ و الامارات الکردیه‌‌ – ١٩٤٥ ‌
پێشوو
ژیانی شه‌ره‌فخانی‌ به‌دلیسی
داهاتوو
ئه‌كته‌ری‌ به‌ناوبانگی هولیود , ئەمیتاب باچان