روشه‌نبیری

كورته‌یه‌ك مێژوی ژیانی ئازایی وپڕ مه‌ینه‌تی( خولە پیزە)

خولە پیزە ناوی تەواوی مەحمود محەمەد ئەمین ە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی چەمیاڵە یە کە دەکەوێتە سنوری شارباژێر نزیک گوندی نۆرک، لە خێزانێکی هەژار و دەست کورت بوون و ژیانێکی ناخۆشییان هەبووە کە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریک بوون. بەهۆی مردنی باوکیەوە ئەرکی بەخێو کردنی خێزانەکەی لە ئەستۆگرتووه‌.
لەو کاتەدا پۆلیس لە چوارتاوە دەچن بۆ گرتنی بەهۆی دوا کەوتنی خزمەتی سەربازی بۆ ڕژێمێک کە پەیوەندی بە کوردەوە نەبووە، خۆی دەشارێتەوە لە ماڵەکەیان و دایکی کە ناوی (پیزە)یە بە قورئانێکەوە دەچێتە پێشوازی پۆلیسەکان و داوایان لێ دەکات کە واز لە کوڕەکەی بهێنن چونکە کەسیان نییە بەخێویان بکات، پۆلیسەکانیش زۆر بێ ڕێزی دەکەن و پاڵ بە دایکییەوە دەنێن و قورئانەکەی لە دەست دەپەڕێنن و خولە ئەم دیاریدەیە دەبینێت و خۆی پێناگیرێت بۆیە بە تفەنگە کۆنەی کە هەیان بووە تەقە لە پۆلیسەکان دەکات و سەردەستەکەیان کە ئازاری دایکی دابوو بە ناوی (حەمە ئەمین بانی شاری) دەکوژێت و ئەوانی تریش هەڵدێن و ڕا دەکەن پاشان خولە پیزە قاچاخ دەبێت و دەچێتە شاخ هەمیشە کۆمەڵێک خەلکی ئازاو مەردی لەگەڵ بووە کە ناو بە ناو کەم و زیادیان دەکرد، حکومەتی ئەوسای عێراقیش هەمیشە لە هەوڵی لەناوبردنی بوون بەڵام بەهۆی ئازایەتی و لێهاتووی خۆیەوە هەم پارێزگاری خۆی کردووە هەم دژایەتی هەردوو دەوڵەتی عێراق و ئێرانی داوە کە بە هەردووکیان ویستویانە لە ناوی بەرن.
لە شەڕێکی سەختدا لە شاخی بەردەبەکۆزی نزیک سورکێو، تاهیری برای کە لەگەلیدا بوو بریندار دەبێت و دەیبەنە گوندی چەمپاراو ی ئێران لە ناحیەی گەرمک لە ماڵێک دایدەنێن بەڵام بە داخەوە بەهۆی خۆفرۆشێکەوە خەبەری لێ دەدرێت و هێزێکی زۆری جاش و دەچن و دەوری ماڵەکەی دەدەن دەستگیری دەکەن بە برینداری و دەیبەنە مەخفەری پۆلیسی گۆلێ لەبەر درەنگی کات و لە ترسی خولەی برای ئە شەوە نەیانبردە پێنجوێن، دواتر برایە سلێمانی و دادگایی کرا لەلایەن دادوەرێکەوە بە ناوی حاکم عەبدلباقی، لەبەردەم سەرای سلێمانی فەرمانی کوشتنی جێ بە جێ کرا.
خولە پیزە نەیهێشت خوێنی تاهیری برای بە فیرۆ بڕوات، جگە لەوەی چەندین کەسی لە پیاوانی ڕژێم کوشت و تۆڵەی خۆشی لە حاکمەکە کردوە ئەویش حاکمەکە لە کاتی هاتنەوەی لە دەوامەوە بۆ پێنجوێن لە ڕیگا بۆسەی بۆ دادەنێت لە سەر پردی ناڵبارێزی ئێستا لەو کاتەدا تەقەی لێ دەکات و دیکوژێت.
دوای بەردەوام بوون لە شاخ بە شاخ و گوند بە گوند، ڕژێمی ئەوسای عێراقیش هەوڵەکانی چڕتر کردبۆوە بۆ لەناو بردنی، سەرئەنجام لە شەڕیکی دەستەو یەخەی قارەمانەدا لە شاری سلێمانی لە شاخی کەتوو دەکوژرێت و کۆتای بە ژیانی دێت، بەڵام ئێستا ناوی لەسەر زاران و لەناو ناواندا هەر ماوە.
هەندێک کەس هەتاوەکوو ئێستا خولە پیزە بە پیاو کوژ دەدانێن بەڵام خولە پیزە وەک سەدان خێزانی ئەو سەردەمە لەلایەن پیاوانی ئەوسای بەعس ستەمیان لێ دەکرا ئەویشن ستەمی پێ قبوڵ نەدەکرا دژی ئەو ڕژێمە چووە شاخ و چەکی کردە شان بۆ پاراستنی خۆی، هەرگیز دژی هەژاران و ستەم لێکراو نەبووە بەڵکو دژی زۆرداران و زاڵمان و خوێن مژان بووە تا ئەو ڕۆژەی کوژراوە.

 

هەروەها بخوێنەوەتوێژینەوەیەک ده‌ڵێت ژەمی بەیانیانی خوێندکاران كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر به‌رزی نمره‌كانیان هه‌یه‌
پێشوو
جاتره‌ چییه‌ سودە سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی بزانە
داهاتوو
مێژوی ژیانی شاعیری بەناوبانگی ئیتاڵی, دانتێ ئەلیگێری