تۆپی پێ

كێ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیایه‌

ھێرۆ بوو بە راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیاكه پێشتر ١٣ ساڵ یاریزانی ھەڵبژاردەکە بووە
بە فەرمی فێرناندۆ ھیرۆ کاپتنی پێشووی یانەی ریال مەدرید بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ شوێنی جۆلیان لۆپیتیخی راھێنەری دوورخراوەی ئیسپانیا دەگرێتەوە.

دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بە پاساوی سەرپێچیکردن جۆلیان لۆپیتیخی لە راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخستەوە و دوای کاتژمێرێک راستەوخۆ لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەوە کردەوە کە فێرناندۆ ھێرۆ بەشێوەیەکی کاتی لە ماوەی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠١٨ دەبێتە راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا.

فێرناندۆ ھیرۆی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر وەک یاریزان ٨٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و ٣٠ گۆڵی تۆمار کردووە، پێشتر کاپتنی یانەی ریال مەدرید بووە و ٣ ناسناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ریال مەدرید بردۆتەوە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ٥٨٤ یاری کردووە و ١٢٣ گۆڵی بۆ یانە مەدریدییەکە تۆمار کردووە.
فێرناندۆ ھێرۆ لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ یاریدەدەری راھێنەری یانەی ریال مەدرید بووە و لە وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ پۆستی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید ئۆڤیێدۆی وەرگرتووە و لەگەڵ ئیسپانیاش ئەزموونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە.
ھیێرۆ لە وەرزی ١٩٨٩ تاوەکو ساڵی ٢٠٠٢ لە رِیزەکانی ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیادا یارییکردووە.
پێشوو
مام جەلال چۆن باسی له‌ مردن كردووه‌
داهاتوو
ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ كچان ئه‌یكه‌ن و نازانن مانای چییه‌