ته‌ندروستی گشتی

له‌مه‌ودوا خۆتان له‌ چه‌وری دوورمه‌خه‌نه‌وه‌

ڕەنگە چەندەها ساڵ بێت خۆت بەدوور گرتبێ لە خواردنی چەوری و تێکردنی زەیت بۆ ناو زەڵاتەکەت، بەڵام توێژینەوەکان دەریان خستووە کە خواردنی چەوری قەڵەوت ناکات، بەڵکو ئەو خواردنانەی چەوریان نزمترە قەڵەوت دەکەن، ئەوانەش کاربۆهیدراتەکان دەگرێتەوە.
هه‌ر بوَیه‌ پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ت هه‌بێ له‌سه‌ر چه‌وری:


1.کاتێک کاربۆهیدرات دەخۆیت وەک پارچەیەک نان، ڕاستەوخۆ ئەنزیمەکانی ناو لیک کاربۆهیدراتەکە دەکەن بە شەکر، شەکریش ڕێژەی ئەنسۆلین بەرز دەکاتەوە، ئەنسۆلینیش بە جەستە دەڵێت ئەو شەکرانە لە شانەکانی چەوریدا کۆبکەنەوە، پاش ئەوە بە ماوەیەکی کەم دووبارە هەست بە برسێتی دەکەیتەوە.
2.چەورییە باشەکان کە پێشی دەوترێت چەوریە ناتێرەکان لە زەیتی زەیتون، ئەڤۆکادۆ، ماسی، گوێز و گوڵەبەڕۆژەدا هەیە و یارمەتی کۆڵسترۆڵی خراپ دەدات دابەزێت و کۆڵسترۆڵە باشەکە لە جەستەدا بەرزدەبێتەوە..
3..توێژەنەوەکان هیچ پەیوەندییەکیان نەدۆزیوەتەوە لەنێوان چەوری و نەخۆشیەکانی دڵدا، بەڵکو نەخۆشیەکانی دڵ پەیوەندی بە خواردنی کاربۆهیدراتەوە هەیە.
4.چەورییە تێرەکان کە لە گۆشتی سوور و شیردا هەیە، کالۆریان بەرزە، بەڵام بە جێگرتنەوەی پارچەیەک لەم چەورییە تێرانە بە چەورییە ناتێرەکانی وەک زەیتی زەیتون و ئەڤۆکادۆ یارمەتی دوورکەوتنەوە دەدات لە نەخۆشیەکان دڵ، نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار و مردن.
5.توێژینەوەکان دەڵێن شیر و بەرهەمەکانی باشترە پڕ چەوری بێت وەک لەوانەی کە چەورییان کەمە، چونکە شیری پڕ چەوری مەترسی شەکرە کەم دەکاتەوە.
6..باشترە دوور بکەویتەوە لە کاربۆهیدراتەکانی وەک نانی سپی و برنج، باشترە لەجیاتی ئەوە پەتاتە و میوە و چەرەس بخۆیت، لەگەڵ پێدانی گەورەترین بەشە خۆراک بۆ چەورییە باشەکانی وەک گوڵەبەڕۆژە، ئەڤۆکادۆ، ماسی، زەیتون و گوێز.
7.چەوری جیاوازە لە کاربۆهیدرات و ناتوانێت لە لیکدا تێکبشکێت و تەنانەت بە ترشەڵۆکەکانی ناو گەدەش بەتەواوەتی هەرس نابێت. چەوری دەچێتە ڕیخۆڵە باریکەوە و لەوێدا تێکدەشکێت، ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت. تێکشان و هەرسکردنی چەوری کردارێکی ئاڵۆزە و کاتی دەوێت و ئەنسۆلین بەرز ناکاتەوە. چەورییە باشەکان زۆر گرنگە بۆ جەستە بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات
8.باشترە لە چەورییە ناتێرەکان نزیک بین و ڕۆژانە لە خواردنماندا هەبێت چونکە دوور کەوتنەوە لێیان یارمەتیت نادات کێشت دابەزێت.

هەروەها بخوێنەوەئه‌مانه‌ مه‌خۆ تا له‌غازات به‌دووربیت, و بۆنی ئاره‌قه‌ت لێ نه‌یات
پێشوو
ڕه‌فتاره‌ باوه‌ خراپه‌كانی دوای نانخواردن
داهاتوو
تەندروستی سووده‌كانی كوله‌گه‌