پەروەردە

له‌ فیزیایی كلاسیك مادەی تاریک چییە

کەس نازانێت چۆنە. وەکو مادەی ئاسایی نییە(ئەتۆمەکان)، روناکی پەخش ناکات، تەنانەت تۆزقاڵێکیش پەخش ناکات، بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت بتوانرێت بە هۆی باشترین تەلەسکۆپ و ئامرازەکانی ئێستاوە کەشف بکرێت.
لە سەرتاپای مادەی بەرچاو یان بینراوی فەزا-ئەستێرە و گالاکسییەکان- بە بڕێک کە لە نێوان شەش بۆ حەوت ئەوەندە، قورسترە. دەزانین ئەم مادە تاریکە بوونی هەیە، ئەویش بە هۆی ئەو فشارە کێشکردنەی دەیخاتە سەر ئەستێرە بەرچاوەکانی گەردون و بە جۆرێک دەیان جوڵێنێت کە دەڵێی مادەی زیاتر لە ناوەندەکەدا حزوری هەیە. بەڵگەی سەرەتایی لەمەڕ بارستایی نادیار، یان مادەی تاریک: جوڵەی شاقوڵی ئەستێرەکانی رێچکەی شیری زۆر خێرابوون. لە ساڵی 1932 دا، جان ئۆورت بانگەشەی ئەم جۆرە مادە تاریکەی راگەیاند. ئنجا لە 1934 دا، فریتز زویکی 1974-1898)) فیزیکناسی سویسری سەیری کرد و بۆی دەرکەوت گالاکسییەکان بە تەرزی هێشویی بە دەوری چەقی هێشوەکەدا بە خێراییەکی بەرز دەسوڕێنەوە. کاردانەوەیان لە هەمبەر کێشكردنی مادەیەکی نەبینراودا هەیە.
لە ساڵی 1980 دا، ڤێرا روبین (2016-1928 ) گوتی ئەستێرەکان لە دەوری گالاکسییە حەلزۆنییەکان زۆر بە خێرایی دەسوڕێنەوە. هەروەک چۆن مندال پێویستە لەو فیلکانەی کە خێرایی تێدا بەرزە فڕێ بدرێنە دەرەوە. کەچی دەبینین ئەستێرەکان بەرەو فەزای نێو گالاکسییەکان هەڵنایەن، هەروەک فەلەکناسان دەڵێن، چونکە هێزی کێشکردنی مادەیەکی نەبینراو (مادەی تاریک) بە خۆیەوە گرتوونی و ناهێڵێت هەڵبێن.

هەروەها بخوێنەوەئاینشتاین چی بۆ کردین
ئەمڕۆ باوەڕی باڵادەست بەوجۆرەیە کە هەموو گالاکسییەکی حەلزۆنی – گالاکسییەکەی لەمەڕ خۆشمان، واتە رێچکەی شیری- لە باوەشی خەرمانەیەکی گۆیی زەبەلاحی مادەی تاریکدایە، زۆر زیاتریش لە ئەستێرەکان قورسترە.
شوناسی مادەی تاریک یەکێکە لە مەتەڵە هەرە گەورەکانی فیزیک لە سەردەمی ئەمڕۆماندا. پرسێکە لای زۆربەی زانایان شتێکی مەحبوبە و هەمووان لەم کایەیەدا تێدەکۆشن. هەر بۆیەش دەبینین وەک تەنۆلکەیەکی ژێر-ئەتۆمی نەدۆزراوە وایە.
بەمجۆرە، چونکە مادەی تاریک حزوری هەیە، ئەوا پێویستە بە عەردا گوزەربکات. زۆر تەجروبە دابینکراوە و ئەنجادراوە بۆ دۆزینەوە و ناساندنی مادەی تاریک. ئیحتیمالی ئێجگار زۆرە کە مادەی تاریک لە لایەن ناوەندی گەورەی هیدرۆن کۆڵایدەرەوە، بنکە زانستییە گەورەکەی جێنەڤای سویسراوە، کەشف دەکرێت.
ئەوەی مەتەڵە گەورەکەمان لەمەڕ مادەی تاریک بۆ حل بکات، ئەوا بە بێ هیچ گومانێک خەلاتی نۆبڵ بۆ خۆی دەباتەوە.

هەروەها بخوێنەوەزوبەیدە، ژنی هاروون ئەلرەشەد
پێشوو
”کچینە ژیانی ماری کیوری بخوێننەوە بۆ ئەوەی بزانن کە خۆتان چەند بەهرەی نایاب و شاراوەتان هەیە
داهاتوو
دراوی ئەلیکترۆنی Pi Network چییە