داهێنانه‌كان

لیۆناردۆ دافینچی تابلۆی مۆنالیز


لێوناردۆ دی سێر پێیرۆ داڤینچی لە ١٥ ئەپریلی ساڵی ١٤٥٢ زایینی لە شارۆچکەی تووسکانی سەربە ڤینچی، بەشی خوارەوەی ڕووباری ئارنۆی ناوچەی فلۆڕەنس لە دایک دەبێت وەک مناڵی نایاسایی ، مێسێر پیێرۆ فرۆزینۆ دی ئانتۆنیۆ دا ڤینچی (Messer Piero Fruosino di Antonio da Vinci)، بەڵگە‌نامە نووسێکی خەڵکی فلۆڕەنس و بانە خیام کچە دێھاتیەک کە گۆمان دەکرێ کۆیلە و بەکرێ‌ گیراوێک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بووە. لێوناردۆ لە کاتی لە دایک‌بوونی ناوی بنەماڵەیی نەبووە داڤینچی واتە da Vinci مانای of Vinci ئەدات واتە یانی خەڵکی ڤینچی. جا ھەر بۆیە ناوی تەواوی Leonardo di ser Piero da Vinci مانای ئەمەیە : ” لێوناردۆ کوڕی سێر پیێرۆ خەڵکی ڤینچی”. بە یەکێک لە گەورەترین وێنەکێشەکان دەناسرێت ، زیاتر ناوبانگی لیۆناردۆ بە کێشانی دوایین شیو و مۆنالیزا بووە .
سەبارەت بە ژیانی سەردەمی میرمنداڵی لێوناردۆ زانیاری کەم بەدەستەوەیە. ٥ساڵی ھەوەڵی تەمەنی لە گوندی ئانچانۆ (Anchiano) ڕابرد. دوای ئەوە لە ماڵی باوکی، باپیری و مامی فرانچێسکۆ لە شاری وێنیز ژیانی بەسەر برد. باوکی ژنێکی لاوی بەتەمەن ١٦ساڵی ھێنا. گەرچی ئەو ژنە لێوناردۆی منداڵی خۆش‌ئەویست ، بەڵام ھەر بە لاوی کۆچی دوایی کرد .
ژیانی پێشووی لێوناردۆ ھەمیشە جێگەی ئەگەر و مەزەندە بووە. وازاری (Vasari) نووسەر کە لە سەدەی ١٦دا دەژیا و ژیان‌نامەنووسی وێنەکێشەکانی ڕێنێسانس بووە، بۆمان دەڵی کە چۆن پیاوێکی لادێیی داوا لە باوکی لیۆناردۆ دەکات تا کوڕە بەھرە‌دارەکەی لە سەر لەوحێک وێنەیەکی بۆ بکێشێتەوە و لێوناردۆ لە جوابی ئەو داخوازیەدا چەن مار دەکێشێت وا ئاگر لە دەمیان فڕ دەدەنە دەرەوە. باوکی ترس دای‌دەگرێ و بە خێرایی ئەو وێنە دەفرۆشێت بە بازرگانێکی فلۆڕەنسی کەل‌وپەلی ھونەری و ئەویش دواتر دەیفرۆشێ بە دووکی میلان. لە جیاتی لوەحەکە باوکی وێنەیەک لە دڵێک و تیرێک با ناوەڕاستدا تێ‌پەڕیو ئەدات بە پیاوی لادێیی.
لە ساڵی ١٤٦٦دا و تەمەنی ١٤ساڵی، لێوناردۆ ئەبێتە بەردەستی یەکەک لە گەورەترین ھۆنەرمەندانی ئەو ڕۆژگارە بە ناوی ئاندرا دی کیۆن (Andrea di Cione) ناسراو بە وێرۆچۆ (Verrocchio). کارفێرگەی وێرۆچۆ سەنتەری ئەدەب و ھۆنەری شاری فلۆڕەنس بوو و ئەوە زانیاری زۆری خستە بەردەست‌ لێوناردۆی لاو. ئەو وێنە‌کێشە بەناوبانگانەی دیوە کەلە کارفێرگەکەدا بەشدار بوون یا لەوێ بەردەست بوون Ghirlandaio، Perugino، Botticellim و Lorenzo di Credi بوون. لەوێدا لێوناردۆ لەگەڵ لێگەیشتوویانی زۆر ئاشنا بوو و گەلێ شارەزایی تەکنیکی کەوتنە بەرچاوی و وادەی کەڵک وەرگرتن لەوانەی دۆزیەوە؛ لەوانە : زانستی کیمیا، زانستی دەرھێنانی و کار بە ئاسن، گەچ گرتنەوە، کارکردن بە چەرم و دارتاشین بوون و دەگەڵ ھەموو ئەمانە کە تێیدا بووە شارەزا، خۆی وەک نیگارکێش و پەیکەرتاش ناوبانگی بوو.
زۆرینەی بەرھەمەکانی کارفێرگەی وێرۆچۆ بەرھەمی فەرمانبەرەکانی بوو. وەک ئەوەی وازاری بۆمان دەڵێ، ڵئۆناردۆ بۆ کێشانی تابلۆی تەعمیدی مەسیح (Baptism of Christ) بە کێشانی ئەو فریشتە بچکۆلە وا عابای عیسای ڕا گرتووە، یارمەتی وێرۆچۆی ئەدا، بەڵام ئەو کارەی ھێند جوانتر لە وەستاکەی کرد کە وێرۆچۆ قەڵەمی دانایە زەوی و چی‌تر وێنەی نەکێشا. ھەڵبەت ئەمە لەوانەیە زیادپێوەنان بێت. لە ھەڵسەنگاندنێکی وردتری وێنەکە، کەڵک وەرگرتن لە شێوازە نوێکانی بەکارھێنانی ڕەنگە چەورەکان، بەرچاوخستنی دیمەنەکانی سرووشت، ئەو بەردانەی لە بن ئاوەکەدا دیارن و ھەروەھا شێوەی ڕاوەستانی عیسا ھەموو بەڵگەن بۆ بەدی کردن دەست و پەنجەی لێوناردۆ لە کێشانی ئەو تابلۆدا.
لە ساڵی ١٤٧٢دا و لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا لە لایەن یەکیەتی لووکای پیرۆزەوە بووبە خاوەن پلەی وەستایی یەکیەتی لووکای پیرۆز (Guild of St Luke) یەکیەتی ھونەرمەندان و پیزیشکان بوو. بەڵام تەنانەت دوای ئەوەی باوکی ئەوی لەسە کارفێرگەکەی دانا، پەیوەندی دەگەڵ وێرۆچۆ ئەوەندە زۆر بوو کە درێژەی دا بە ھاوکاریەکانی لەگەڵ ئەو مامۆستایەی.
کۆنترین بەرھەمی خاوەن مێژووی لێوناردۆ ، وێنەیەکی بە قەڵەم کێشراوە لە گوندی ئارنۆ (Arno) کە لە ٥ی ئەگۆستی ١٤٧٣دا کێشراوە. گۆمان دەکرێ لێوناردۆ خۆی دووجار بووبێتە مۆدێل بۆ وێنەکێشانی وێرۆچۆ : دانەیەکی بۆ پەیکەری بڕۆنزی داود (David) لە بارگێلۆ (Bargello) و فریشتەی میکائیل لە Tobias and the Angel.
وادیارە کە لێوناردۆ لە نێوان ساڵانی ١٤٧٦ تا ١٤٨١ لە شاری فلۆڕەنس خاوەن کارفێرگەی تایبەت بە خۆی بووە. لە ساڵی ١٤٧٨ کێشانی وێنەیەک لە مێحرابی کەنیسەی St Bernard و لە ساڵی ١٤٨١دا کێشانی تابلۆی The Adoration of the Magi بۆ دەیری San Donato پێ سپێردرا. گرێبەستی کێشانی ئەو وێنە گرینگانە کاتێ لێوناردۆ بۆ میلان دەڕوات ھەڵدەوەشێتەوە.
وەکو وازاری بۆمان باس دەکات، لێوناردۆ لە بواری مۆسیقاشدا بەھرەی سەیری بووە لە ١٤٨٢دا چەنگێک لە نوقرە بە ڕوخساری سەری ئەسپ درووست دەکات. Lorenzo de’ Medici لێوناردۆ بۆ بردنی ئەو چەنگە وەک خەڵاتی مانەوەی ئاشتی دەنێرێ بۆ شاری میلان لای لۆدۆڤیکۆ ئیل مۆرۆ Ludovico il Moro، دووکی میلان. لێوناردۆ نامەیەک دەنێرێ بۆ لۆدۆڤیکۆ و باسی ئەو ھەموو شتە جیاوازە دەکات کە دەتوانێ فێریان بێت لە بواری ئەندازیاری‌دا و ھەروەھا وەبیری دەھێنێتەوە کە دەتوانێ وێنەش بکێشێت.
لە نێوان ساڵەکانی ١٤٨٢ تا ١٤٩٩ لێوناردۆ لە شاری میلان درێژەی دا بە کارەکانی. لێوناردۆ وەک وێنەکێش بە کار دەگیرێ بۆ کێشانی وێنەی Virgin of the Rocks بۆ ڕێخراوی سگپڕی پاک (Immaculate Conception) و ھەروەھا تابلۆی دوایین شێو (The Last Supper) بۆ کەنیسەی سانتا ماریا (Santa Maria delle Grazie). کاتی بەسەر بردنی ژیان لە میلان لە نێو لیستی بنەماڵەی لێوناردۆ بۆ ماڵیات، ناوی ژنێک وەک کاترینا ھاتووە کە بە مردنی ئەو ژنە و لێکۆڵینەوەی بەڵگەی خەرجی ناشتنی دەر دەکەوێ کە ئەوە دایکی لێوناردۆ بووە.
لێوناردۆ کاری لە سەر زۆر پڕۆژەی جیاواز دەکرد بۆ لۆدۆڤیکۆ، وەک : ئامادەکردنی شانۆ بۆ ھۆڵی رۆژە تایبەتەکان، داڕشتنی پیلانێک بۆ درووست‌کردنی گۆمبەز بۆ کەنیسەی گشتی شاری میلان و مۆدێلی ئەسب‌سوارێک بۆ بینای یادبوودی فرانچێسکۆ سفۆرزا (Francesco Sforza)، دووکی پێش لۆدۆڤیکۆ. بۆ درووست کردنی ئەوە ٧٠ تۆن بڕۆنز دارژا لەو شوێنە. ئەو بینای یادبوودە بۆ ماوەی چەن ساڵ ناتەواو مایەوە ھەڵبەت ئەوە شتێکی ئاسایی بوو لای لێوناردۆ. لە ساڵی ١٤٩٢دا مۆدێلی قوڕینەی ئەسپەکە ئامادە بوو. ئەو بینایە لە قەبارەدا لە تاکە دوو بینا گەورەکەی سەردەمی ڕێنێسانس، واتە پەیکەری Gattemelata لە Padua و Bartolomeo Colleoni کاری وێرۆچۆ لە وێنیزدا، پێش کەوت و دواتر بە Gran Cavallo بە مانای ئەسپێ گەورە ناویان نا.
لێوناردۆ دەستی بە وردەکاریەکان کرد لە سەر پلانی داڕشتنی پەیکەرەکە؛ ئەگەرچی مایکەل ئانجێلۆ بڕوای وا بوو ڵێۆناردۆ ناتوانێ ئەو کارە تەواو بکات. لە نۆڤەمبری ١٤٩٤دا لۆدۆڤیکۆ ھەموو بڕۆنزەکەی دا تاکوو بۆ درووست‌کردنی تۆپ بەکاری بھێنن بۆ پاراستنی شار لە ھێرشەکانی چارڵزی ھەشتەم (Charles VIII).
لە دەستپێکی شەڕی دووھەمی ئیتاڵی لە ١٤٩٩دا ھێزە داگیرکەرەکانی فەڕنسا مۆدێلە قەبارە تەواوە قوڕینەکەی ئەسب‌سوارەکە وەک نیشانە بۆ مەشقی تۆپ ھاویشتن بەکار دێنن. لەگەڵ لە دەسەڵات لاچوونی لۆدۆڤیکۆ سفۆرزا، لێوناردۆ لەگەڵ خزمەتکارەکەی سالەی (Salai) و هاورێ ماتماتیکەوانەکەی (Luca Pacioli) میلان بۆ وێنیز بە‌جی دەھێڵن. لەوێ وەک ئەندازیار و ئەرچیتەکتی نیزامی بە کار دەگیرێ بۆ بەرخستنی ڕێگەیەک بۆ پاراستنی شارەکە لە ھێرشە دەریاییەکان.
لە ساڵی ١٥٠٠دا لێوناردۆ لەگەڵ خزمەتکارەکەی دەگەڕێنەوە فلۆڕەنس و دەبنە میوانی Servite monks لە کەنیسەی Santissima Annunziata. لەوێ کارفێرگەیەکیان بۆ ئامادە دەکەن کە چۆن وازاری بۆمان باس دەکات، لێوناردۆ لەوێ‌دا کارتۆنی The Virgin and Child with St. Anne and St. John the Baptist درووست دەکات کە دەبێتە جێگەی سەرسووڕمانی ھەمووان و خەڵک بە گەنج و پیرەوە لە ژن و پیاو بۆ سەیری کۆ دەبنەوە. لە ساڵی ١٥٠٢دا لێوناردۆ دەبێتە فەرمانبەری قەیسەر بۆرجا (Cesare Borgia) کوڕی پاپ ئەلەکساندری شەشەم (Pope Alexander VI) و وەک ئەندازیار و پسپۆڕ و ئەرچیتەکتی نیزامی کاری بۆ دەکات و بۆ ئەوەش تەواوی ئیتاڵیا بە سەفەر بە سەر دەکات. لە ئۆکتەبری ١٥٠٣دا دەگەڕێتەوە فلۆڕەنس و دیسان ئەبێتە ئەندامی یەکیەتی لووکای پیرۆز (St Luke) و دوو ساڵ کات تەرخان دەکات بۆ کێشانی وێنەیەک لە سەر دیوار بە ناوی (The Battle of Anghiari) بۆ Signoria و دەگەڵ مایکەل ئانجێلۆ (Michelangelo) پێکەوە The Battle of Cascina دادە‌ڕێژن. لە ساڵی ١٥٠٤دا ئەندامی ئەو گرووپە بوو وا دەیانویست شوێنی پەیکەری داود (David)، دژی خواستی خولقێنەرەکەی مایکەل ئانجێلۆ، بگۆڕن.
لە ساڵی ١٥٠٦دا گەڕایەوە شاری میلان. زۆرتری شاگردە سەرکەوتووەکانی لێوناردۆ ئەوانەی دەیانناسی یان کاریان لەگەڵ کردبوو لە شاری میلان بریتی بوون لە : Bernardino Luini، Giovanni Antonio Boltraffio و Marco D’Oggione. ئەگەرچی زۆر لە میلان نەمایەوە، لەبەر ئەوەی باوکی لە ١٥٠٤دا کۆچی دوایی کردبوو و لە ١٥٠٧ گەڕایەوە فلۆڕەنس تا تێبکۆشێ گرفتەکانی لەگەڵ براکانی لەسەر پاشماوەکانی باوکیان چارە‌سەر بکات. لە ساڵی ١٥٠٦دا گەڕایەوە میلان و لە ماڵی خۆی لە Porta Orientale و لە بەشی Santa Babila درێژەی بە ژیان دا.
لێوناردۆ زیاتری کاتی خۆی لە ساڵانی ١٥١٣ ھەتا ١٥١٦ لە Belvedere لە واتیکان لە ڕۆما بەسەر برد. ئەو شوێنەی ڕافائێل Raphael و مایکەل ئانجێلۆ ھەر لەو کاتەدا خەریکی تێکۆشان بوون تێیدا. لە ئۆکتۆبری ١٥١٥دا فرانسیسی یەکەمی فەڕنسا میلانی داگیر کردەوە. لە نۆڤەمبری ھەر ئەو ساڵەدا لە دانیشتنێک بۆ چاو پێ‌کەوتنی فرانسیس لەگەڵ پاپ لێوی دەھەم Pope Leo X، لە شاری بۆلۆگنا، لێوناردۆش ئامادە بوو. لێوناردۆ بۆ درووست‌کردنی شێرێکی مەکانیکی بە کار گیرا کە بتوانێ بۆ پێشەوە ھەنگاو ھەڵگرێت و سینگی بکرێتەوە و باخچەیەک گوڵی سوێسنی لێ بێتەدەر بۆ فرانسیسی پاشا. لە ١٥١٦دا لێوناردۆ ئەبێتە ئەندامی ھێزەکانی فرانسیسی یەکەم و ھەر بۆیە بەرچاوی پاشا دەکەوێت و ماڵێکی وەک کۆشکی پێ دەدرێ لە Clos Lucé و ھەروا ٣ ساڵی دوایینی تەمەنی لەوێدا بەسەر کرد. لەو ساڵانەدا سەرجەم ١٠،٠٠٠سکوودی مووچە لە پاشا وەرگرت.
لێوناردۆ لە ٢ی مەی ١٥١٩دا لە Clos Lucé کۆچی دوایی کرد. فرانسیسی یەکەم، پاشای ئەو کات، ببوە ھاوڕێی نزیکی، تەنانەت وەک ئەوەی وازاری پێمان دەڵێ، کاتی مردن، لێوناردۆ سەری لە باوش پاشادا بوو ؛ ئەگەر چی ئەمە لە لایەن ھونەرمەندان بە تایبەت فەڕنسیەکان بۆ کارە ھونەریەکان زۆر پێشوازی لێ‌کراوە، بەڵام ئەمە زیاتر لە ئەفسانە‌ دەچێ تاکوو ڕاستی. ھەر وازاری دەڵێ کە لێوناردۆ لە ڕۆژانی کۆتایی تەمەنی دەنێرێ بە شوێن پیاوی ئایینی‌دا تاکوو ددان بنێتە سەر ھەڵە‌کانی ژیانی تاکوو پاکی پیرۆز وەربگرێت. لێوناردۆ لە کەنیسەی Saint-Hubert لە قەڵای Amboise ناژرا. بە ئارەزووی خۆی تاکە ٦ سواڵکەر لەگەڵ تابووتەکەی ڕێگەیان پێوا. مێلزی ھاوڕێ نزیکەکەی، بووە جێبەجێکەری کارەکان دوای مردنی و ھەروا میراتگری، بۆیە پووڵ، وێنەکان، ئامێرەکان، کتێبخانە‌ و بەرھەمە تایبەتیەکانی لێوناردۆ پاش مردنی کەوتە لای ئەو. لێوناردۆ بۆ‌ نزیکەکانی ھەرکام شتێکی میرات دانابوو. بۆ سالای شاگرد وا کاتێکی زۆریان پێکەوە بە سەر برد و وەک ھاوڕێی بوو ھەروا پێش‌خزمەتەکەی باتیستا Battista di Vilussis ھەریەک نیوەی باخی مێوێکیان میراتی دانا. بۆ براکانی زەوی و زارێکی زۆر و تەنانەت بە ژنە خزمەتکارەکەی عابایایەکی بەنرخی بەخشی‌بوو
کاتێ لێوناردوو بووە شاگردی کارفێرگەی وێرۆچۆ ھاوکات بوو دەگەڵ تەواو بوونی سەردەمی ھوونەرمەندانی گەورەی وەک دۆناتیلۆDonatello مامۆستای ویرۆچۆ، وێنە‌کێش ئۆچێلۆUccello، پیێرۆ دێلا فرانچێسکا Piero della Francesca، فرا فیلیپۆ لیپی Fra Filippo Lippi، پەیکەرتاش لووچا دێلا رۆبا Luca della Robbia و نووسەر ئالبێرتی Alberti. سەردەمی داھاتوو تایبەت بوو بە وێرۆچۆ مامۆستای لێوناردۆ، ئانتۆنۆ پۆلیۆلۆ Antonio Pollaiuolo و پەیکەرتاش مینا دا فێزۆلێ Mino da Fiesole. سەردەمی لاوی لێوناردۆ لە فلۆڕەنسێکدا تێئەپەڕی وا ڕازاوە بوو بە بەرھەمەکانی ئەو ھونەرمەندانە، وەک ماساچۆ Masaccioھونەرمەندی ھاوسەردەمی دۆناتێلۆ و ئەو کەسەی کێشانی ڕۆخسارەکانی لە سەر دیوار بە‌کار گرت و بە ریالیزم و ھەستۆکی ڕازانیەوە، ھەروەھا گیبێرتی Ghiberti کە تابلۆی دەروازەی بەھەشتی Gates of Paradise کێشا و توانی وردەکاریەکان بخاتە بەرچاو و شێوازە جیاوازەکان پێکەوە بە کار بگرێت. پیێرۆ دێلا فرانچێسکا Piero della Francesca ئەو کەسەی وا بە وردی کاری لەسەر پێرسپێکتیڤ کرد و یەکەمین وێنەکێش بوو کە خوێندنی زانستی لەسەر بەکارھێنانی ڕووناکی کرد. ئەو زانیاریانە و ھەروەھا نووسراوەکای ئالبێرتی کاریگەری بوو لە سەر لاوانی بەھرەداری ئەو سەردەمە و بەتایبەت لەسەر لێوناردۆ، ڕوانگەی و کارە ھۆنەریەکانی.
وەسفی ماساچۆ لە ڕوخساری شێواو و ڕووتی ئادەم و حەوا کاتی جێ‌ھێشتنی بەھەشت، دیمەنێکی خستە بەرچاو لێوناردۆوە تا لە ڕووناکی و سێبەر کەڵک وەربگرێ بۆ نیگارکردنی قەبارەی جیاوازی بنیامەکان بە شێوازێک کە بە کەڵکی چەرخی فێرکردنی وێنەکێشانەی بێت. کاریگەری بیرۆکەی ئینسانی کارەکانی دۆناتێلۆ بەتایبەت داود لەسەر ئەو وێنانەی لێوناردۆ دواتر کێشای بە جوانی دیارە بە تایبەت لە John the Baptist.
کەلپوورێکی باو لە فلۆڕەنس لەو سەردەمەدا بەکار ھێنانی وێنە یان پەیکەرەی بچکۆلە بۆ مێحراب بوو. لە کارفێرگەی فیلیپۆ لیپی Filippo Lippi، وێرۆچۆ Verrocchioو ھەروەھا خێزانی بە بەھرەی دێلا ڕۆبیا della Robbia ژمارەیەکی زۆر لەوانە لە شوشە و لە قوڕی سپی درووست‌دەکران. لە وێنەکانی لێوناردۆ لە مریەمی پیرۆز وا لە سەردەمی زوودا کێشراون وەک The Madonna with a carnation و The Benois Madonna، شوێنی ئەو کەلپوورە دەبیندرێت کاتێ بەتایبەت جەخت لەسەر تاکە‌کەس دەکات و بەتایبەت سەبارەت بە The Benois Madonna، مریەمی پیرۆز لار کێشراوە بە نیسبەت مناڵی عیساوە لە بەرامبەری‌دا. ھەر ھەمان شێواز لە وێنەکانی دواتری وەک Virgin and Child with St. Anne دەبیندرێت.
لێوناردۆ لەگەڵ بووتیچێلی Botticelli، گیرلاندۆ Ghirlandaio و پێروجینۆ Perugino ھاوچەرخ بوو، ئەگەرچی لە چاو ئەوان نەختێک کەم‌ تەمەنتر بوو. لێوناردۆ لە کارفێرگەی وێرۆچۆ ئەوانی ناسی و پێکەوە کاریان کرد و ھەروەها لە قۆتابخانەی مێدیچی Medici. بووتیچێلی خۆشەویستی بنەماڵەی مێدیچی بوو، ھەر بۆیە سەرکەوتنی وەک وێنەکێش گەرەنتی بوو. ئەوان زۆر بەباشی ئەو کارانەی وا پێیان سپێردرابوو لە لایەن کڕیارە بەناوبانگەکانەوە، تەواویان دەکرد و ستایش دەکران بۆ ئەوانە گیرلاندۆ بۆ توانای نیگارکردنی دەوڵەمەندی ھاووڵاتیە فلۆڕەنسیەکان لە دیوارکێشراوەیەکی گەورەی ئایینی و پێروجینۆ بۆ توانای نیگارکردنی فریشتەکان و پیرۆزەکان، جوانی و پاکیان لە دیوارکێشراوەدا.
پێشوو
یەکەم شاعیری گریک و بەناوبانگترین شاعیری داستان بناسه‌
داهاتوو
چێ گیڤارا ،ئەفسانەی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی و سه‌ربه‌رزی