ته‌ندروستی گشتی

لەبیرچوونەوە چییە و هۆکارەکانی و چارەسەرەکانی چین

لەبیر چوونەوە لاواز بوونی توانای مێشکە بۆ تۆمارکردن و بەدی هێنانەوەی یادەوەرییەکان, هەروەها وتی، “لەبیر چونەوە دەکرێت نەخۆشی بێت یان هەندێک کات نیشانەی نەخۆشییەوە.” و لەبیرچوونەوە دووجۆرە لەبیرچوونەوەی کاتی، لەبیرچوونەوەی گشتی.

لەبیرچوونەوە زۆرکات بێ هۆکارە، یاخود هەندێك کات بەهۆی بەرکەوتنێکەوە، ماندوبوونێکی زۆر، شۆک، یان جەڵتەی مێشکەوە دەبێت، و هەندێك جار نەخۆشییەوە وەک زەهایمەر.” لە درێژەی بەرنامەکەدا دکتۆز سەروەر وتی، “لەبیرچوونەوەی کاتی ماوەکەی کەمە و ئەگەری هەیە کە دووبارە ڕوونەداتەوە، بەڵام نەخۆشی لەبیرچوونەوە وەك زەهایمەر جۆرە قورسەکەیە و وردە وردە پەرە دەستێنێت و توشبوو هەست کردنی بە شتەکان و پێویستییەکانی ژیانی کەمدەبێتەوە و نامێنێت و ژیری کەمدەبێتەوە، ئەم حاڵەتانە زۆربەی کات لە سەرو تەمەنی ٥٠ ساڵیەوە ڕوودەدات.” سەبارەت بە منداڵان و گەنجان وتی، منداڵانی توش بوو بە نەخۆشی داون (مەنگۆلی) زۆرتر توشدەبن بە زەهایمەر چونکە خۆیان بیرکۆڵن و هەروەها منداڵانی توشبوو بە نەخۆشیە بۆماوەییەکانی وەک پەرکەم و شەلەلی دەماخ وادەکات مێشک توشی پوکانەوە ببێت توانای ژیرێتی لە منداڵدا کەم دەکەنەوە. هەروەه لەبیرچوونەوە لە گەنجدا زۆرکات بە هۆی کەمی ڤیتامینD دەبێت.” د. سەروەر ئاماژەی بەوە کرد کە لەبیرچوونەوە پەیوەندی بە هەردوو هۆکاری دەرونی و فیسیۆلۆژییەوە هەیە، هەندێك کات هۆکاری دەروونی کاریگەرە، وەک خەمۆکی، یاخود هەندێک نەخۆشی جەستەیی و تەمەن کاریگەری دەبێت.
سەبارەت بە خۆپاراستن ئەم پسپۆڕە وتی “جەستەی مرۆڤ تەندروستبێت و دووربێت لە نەخۆشی، و خواردنی خۆراکی تەندروست، ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بە ڕیگاکانی پاراستن دادەنرێت.” لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشدا کرد بە جۆرێک نەخۆش سەردانی پزیشک بکات، و لەماڵەوە زەمینەی لەباری بۆ بڕەخسێت.
لە بارەی چارەسەرەوە د. سەروەر وتی “گەر لەبیرچوونەوە نیشانەی نەخۆشییەکی جەستەیی بێت ئەوا چارەسەری نەخۆشییەکە دەکرێت، بەڵام گەر نەخۆشی زەهایمەر بوو ئەوا دەرمانی تایبەت بە نەخۆشی زەهایمەر دەدرێت بە نەخۆش، ئەوەش چارەسەر نیە تەنها بۆ ڕاگرتنی گەشەی نەخۆشییەکەیە.” لە کۆتایی قساکانی دا بۆ بەهێزکردنی بیر ئاماژەی بەوە کرد کەوا ئانجامدانی چالاکی وەرزشی، و چالاکی بیری و خوێندنەوە کاریگەرن بۆ بەهێزکردنی بیری مرۆڤ.
پێشوو
چۆن بەشێوەیەکی تەندروست کێشم زیاد بکەم
داهاتوو
کۆی ماڵپەڕەکان