هاوسەرگیری و خۆشەویستی

لەهەر چوار پرۆسەی هاوسەرگیرییەك یەكێكیان بە جیابونەوە كۆتایی دێت

پروَسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین پروَسه‌ی ژیان داده‌نرێت چونكه‌تێكه‌ڵاوبونسی دووخێزان وژیانی دووكه‌س به‌تایبه‌تی ئه‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و گرنگیه‌ش لای زوَر كه‌س به‌ئاسانی كوَتای دێ به‌ جیابوونه‌وه‌ جا به‌ هه‌رچی هوَكارێك بێت لە هەرێمی كوردستان لە هەر 4 پرۆسەی هاوسەرگیری یەكێكیان بە جیابونەوە كۆتایی دێت و لە پارێزگای سلێمانیش لەهەر 3 پرۆسەی هاوسەرگیرییەك یەكێكیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پلان و ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئاماری مامەڵەی ئەنجامدراوی دادگاكانی بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردەوە، لە كۆی ( 32 هەزار و 432 ) پرۆسەی هاوسەرگیری (8 هەزارو 381) پرۆسەیان بە جیابونەوە كۆتاییان هاتووە بەرێژەی (25.8%) بەمشێوەیە:

  • پارێزگای هەولێر لە ( 11 هەزارو 144) پرۆسەی هاوسەرگیری ( 3 هەزارو 115) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 28%).
  •  پارێزگای سلێمانی لە ( 11 هەزارو 33) پرۆسەی هاوسەرگیری ( 3 هەزارو 448) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 31.3%).
  •  پارێزگای دهۆك لە ( 8 هەزارو 322) پرۆسەی هاوسەرگیری (هەزارو 129) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 13.6%).
  • گەرمیان لە (هەزارو 933) پرۆسەی هاوسەرگیری (689) پرۆسەیان بە جیابوونەوە كۆتایی دێت بەرێژەی ( 28%).
پێشوو
هـۆنراوە بۆ مێردمنـداڵان.. نابـەزین
داهاتوو
لە 103 هەزار كەمئەندام 81 هەزاریان لە پشكنین دەرچون