وته‌ كورده‌كان

مام جەلال چۆن باسی له‌ مردن كردووه‌

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا مام جەلال باسی جۆرەکانی مردن دەکات و رایدەگەیەنێت لە ژیانی ئینساندا دوو جۆر مردن هەیە.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە مێژووەکەی بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، مام جەلال دەڵێت “مردن لە پێش هەمووانە، بەڵام دوو جۆر مردن هەیە، جۆرێکیان مایەی سەروەری و سەربەرزییە، بۆ مردووەکە، بۆ کەسوکاری بۆ هەڤاڵ و هەموو ئەوانەی لە ژیاندا ناسیوونی”.
هەروەها دەڵێت “مردنێکی دیکە هەیە مردنی شەرمەزارییە، کە نۆکەرانی بێگانە و تیرۆرستەکان و دوژمنانی گەل توشی دێن”.
مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆژی 3ی مانگی 10 له‌ ساڵی 2017 لە بەرلین بە نەخۆشی لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تەرمی مام جەلال ئێستا له‌ شاری سلێمانیه و لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە دەباشان بەخاک سپێردراوه‌.
پێشوو
ئەو خانمانەی بێزارن بەدەست سەیرکردنی یاریەکانی تۆپی پێ لەلایەن ھاوسەرەکانیانەوە چیبکەن باشترە
داهاتوو
كێ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیایه‌