التجاوز إلى المحتوى
ئەو خەوانەی ڕۆژانە بەدرێژای تەمەنمان دەیانبینین، خەوی سەیر و سەرسوڕهێنەرن، ڕەنگە هەندێکیان هەرگیز لەبیرنەکەین.
زۆرجار یاخود هەندێکجار مرۆڤەکان خەو بەژیانی هاوسەرگیریەوە دەبینن، کە ڕەنگە بەلایانەوە سەیر بێت و زۆر بیر لەماناکەی بکەنەوە، بەپێی لێکدانەوەکان و (کتێبی خەونامەی کوردی) ئەگەر لە خەودا هاوسەرگیریت کرد مانەکەی بەم شێوەیەیە:
هه‌رکه‌سێك له‌خه‌ودا ببینێت ژن دێنێت یان شوو ده‌کات خوای گه‌وره بایه‌خێکی زۆری پێ ده‌دات، له‌وانه‌یه له‌خه‌ودا هاوسه‌رگیری بەدیل گرتن بێت یان بە مانایی قه‌رز و غه‌م وخه‌فه‌ت بێت.
کچ یان ئافره‌تی ته‌مه‌ن بچوك له خه‌ودا شوو بکات خێر‌و خۆشی بۆ دێت.
ئه‌و که‌سه‌ی ئافره‌تێکی نه‌ناسراو بخوازێت ده‌مرێت، یان لە خانوویەکەوە ده‌گوازێته بۆ خانوێکی تر یان پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزی ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر شایی و ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزه و شایه‌سته‌ی ئه‌و پله‌و پایه‌یه.
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ئافره‌تێك بخوازێت و ئافره‌ته‌که بمرێت ئه‌و که‌سه خۆی به‌کارێکه‌وه خه‌ریك کردووه ته‌نها ماندوبوون و زیانی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا زیناکارێك ببێته هاوسه‌ری خۆشی زینــاکاره، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سه‌گ ببێته هاوسه‌ری کارێکی ناڕه‌وا و ناپه‌سه‌ند ده‌کات.
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی زاڵم و زۆردار ببێته هاوسه‌ری بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ده‌ست و پێی ده‌به‌سترێت.
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ژنی پاشا یان سه‌رۆك ببێته هاوسه‌ری پاره و پوول و موڵکی زۆری ده‌ست ده‌که‌وێت.
ئه‌و که‌سه‌ی ئافره‌تێکی مردوو بخوازێت کارێکی له یاد چوو و له‌ده‌ست چووی بۆ زیندوو ده‌بێته‌وه.
ئافره‌تی نه‌خۆش شوو بکات و مێرده‌که‌ی نه‌بینێت، دەمرێت.
ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا شوو بکات کچی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به کراسی بوکێنیه‌وه بێت کوڕی ده‌بێت.
ئه‌و ئافره‌ته‌ی کوڕی گه‌وره‌ی هه‌بێت و له خه‌ودا شوو بکات بۆ کوڕه‌که‌ی ژن دێنێت.
ئه‌و که‌سه‌ی ژنێکی هه‌بێت و ژنێکی تر بخوازێت ئه‌وه‌نده‌ی جوانی ژنی دووه‌م پاره‌و پوول و موڵکی ده‌ست ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌که یان بووکه‌که نه‌بینێت دەمرێت.
دەتوانین بڵێین ژن هێنان و شوو کردن له خه‌ودا خێر‌و خۆشی و پاره‌و ڕزق و موڵك و چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه.
//zuphaims.com/afu.php?zoneid=3858246