چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌م بكه‌م

منداڵان بێبه‌ش مه‌كه‌ن له‌ خوێندنه‌وه‌

خوێندنـەوە ئارەزوو نییە، بەڵکو یەکێکە لە پێویستییە سەرەکییەکانی ژیانی مـرۆڤ، کە لە دوای هەڵمژینی هەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و پۆشاک و نووسـتن و یـاری، ریزبەندی دێتە سەر خوێندنەوە.. خوێندنەوە خۆراکی مێشک و رووحمانە، پێویستییەکی گرنگە بۆ گەشەکردن و زاخاودانی هۆش و هزر و بیر و زەینمان.. کلیل و دەروازەیەکە بۆ وەرگـرتنی زانیـاری و زانسـتی و بابـەتی هەمەڕەنـگە.. دەلاقـەیەکە کە لە میانـەیەوە دەتوانین زانستی و رۆشنبیری و داهـێنان و زادەی ئەنـدێشە و بیری کەسانی تر ببینین.
خوێندنەوە فاکتەرێکی سەرەکییە لە شارستانێتی و پێشـکەوتن و ناسنامەی رۆشنبیریی هەر نەتەوەیەک، نەتەوەی خوێندەوار و رۆشنـبیر، نەتەوەیەکی سەرکـردە و پایـەدارە.
خوێندنـەوە بەشـێکی گـرنگە لە زمـان، بەشـێکی تەواکـەریشە لـە دروسـتکردنی ژیـانی کەسایەتی.. تەنیا رێگـەشە بۆ داهـێنان و بۆ دروستکـردنی داهـێنـەران و نووسـەران و بیرمەنـدان و هونەرمەنـدان.. هەروەهـا خوێندنـەوە بناغـەی پـەروەردە و فـێرکردنیشە، لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی دەرخست، کە لە (لە سەدا حەفتا)ـی ئەو زانیارییانەی کە مرۆڤ فـێریان دەبن، لە رێـی پەرتـووکەوە وەریـان دەگـرن.
(سـتـیل) دەڵێ:” خوێندنــەوە وەرزشـی مێشکمـانە”
خوێندنەوە بریتییە لە وەرگرتنی هەموو ئەو بابەتانەی کە نووسراون و لەبەر چاومانن.
لەم سەرەمەشـدا، خوێنـدنەوە تێـکەڵ بـە ژیانـمان بـووە و بـووە بە بەشــێک لـە ژیـانی رۆژانەمـان.. پەرتووک و گۆڤـار و سایتە ئەلیکترۆنییەکان هێندە زۆر و هەمەچەشنەن، هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت بیان خوێنێتەوە، چێژ و خۆشی و سوودیان لێوەربگرێت، گرنگی و چـێژی راستیی خوێنـدنەوەش، ئـەو خوێنـەرانە دەیـزانن، کە رۆژانـە خولـیای خوێندنەوە بوونە و ناتـوانن بەبـێ خوێنـدنەوە هەڵبکەن.
دێینە سـەر کـرۆکی باسەکەمـان، کـە گـرنگی و سوودەکـانی خوێنـدنـەوەیە بـۆ منـداڵان. خوێندنـەوە کۆڵەکەیەکی گرنگە لە کۆڵەکەکـانی رۆشـنبیریی منـداڵان.. لەم پێودانگەشە:
کە (خوێنـدەواری ئەمـڕۆ.. سەرکـردەی بەیـانییە)
پێویستە بایەخ بەم بابەتە بدەین، هەر لە منداڵییەوە منداڵەکانمان بیان کـەین بە هـاوڕێی پەرتـووک و گۆڤار و هۆگری خوێندنەوەیان بکەین، تا بە هەمیشەیی خووی پێوەبگرن.
لە سەرەتـادا پێویستە ئەوە بـزانین، کە چ پەرتـووک و گۆڤـارێکیان بۆ هەڵـدەبـژێـرین؟
گەر ویستمان پەرتـووک بۆ منداڵەکانمـان هەڵـبژێرین، پێویسـتە قـۆناغـەکانی تەمـەن و
گەشەکـردنی دەروونـی و پـەروەردەیی منداڵەکـانمان لەـبەرچـاو بگـرین، چونـکە هـەر قۆناغـێک لە قۆناغەکـانی منـداڵی، تایبەتمـەنـدی و پێـداویستی و ئاسـتی تێگـەیشـتن و فەرهـەنگی زمـانی خۆی هەیـە.. تا بەپێی ئەو قۆناغ و پێداویستییانەیان، پەرتـووک و گۆڤـارەکانیان بۆ هەڵبـژێرین.. گـەر پەرتـووک یا گۆڤـارێکی وێنـەداری رەنگـاوڕەنگی جـوان و ساکـار، بخـەینە بەردەسـتی منـداڵێکی سـاوا.. سـەرنجـی رادەکـێشێ و مـەیلی سەیرکردنی وێنەکانی دەکـات و پەڕەکانی هەڵدەداتەوە.. پێویستە پەرتووک و گۆڤـاری گونجـاوی تـری پێشـان بدەیـن.. تا بـەرە بـەرە هۆگـری پەرتـووک و گۆڤـار دەبێـت.
پێشوو
خواردنەوەی شەربەتی تەماتە چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر جەستە
داهاتوو
به‌م پێکهاته‌ ئاسانه‌ ددانەکانت تەواو سپیبكه‌وه‌