تەکنەلۆژیا

مۆبایلی بێ پاتری -‌ پاتری‌ مۆبایله‌كانیان به‌رگه‌ی‌ زۆر ناگرێت

ئاشكرایه‌ یه‌كیك له‌ گرفته‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ به‌كارهێنه‌ران كه‌ رووبه‌ری‌ كۆمپانیای‌ وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاتری ‌مۆبایله‌كانیان  به‌رگه‌ی‌ زۆر ناگرێت و به‌ زووی‌ بارگاویه‌كه‌ی‌ ته‌واو ده‌بێت.
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیاكان به‌رده‌وام له‌ هه‌ولی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانستی‌ پاتری‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانیان ، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ئاست خواستی‌ به‌كارهێنه‌رانیان بن ،به‌ڵام چی ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر مۆبایلێكی‌ نوێی‌ هۆشمه‌ند بكه‌وێته‌ بازاره‌وه‌ كه‌پێویستی‌ به‌ بارگاوی‌ كردنه‌وه‌ نه‌بێت ؟
لێكۆڵه‌رانی‌ ته‌كنه‌لۆژی له‌ زانكۆی‌ واشتنۆن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكاله‌ساڵی 2017 سه‌ركه‌وتوبوون له‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌مین مۆبایلی‌ هۆشمه‌ند كه‌پێویستی‌ به‌ بارگاوی‌ كردنه‌وه‌ نیه‌ و مۆبایله‌كه‌ بێ پاتریه‌ .
ئه‌م مۆبایله‌ ناوی‌ backscatter و ووزه‌كه‌ی‌ له‌ شه‌پۆلی‌ ڕادیۆییه‌ وه‌رده‌گرێـت ، به‌مه‌رجێك نابێت ١٥ مه‌تر زیاتر لێی‌ دوور بێت .
له‌ساڵی 2017 ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كه‌ته‌ بازارَه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ یه‌كه‌مین مۆبایلی‌ بێ پاتری‌ داده‌نردێت له‌ جیهاندا ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گرفتی‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ووزه‌كه‌ی‌ له‌ شه‌پۆله‌كانی‌ رادیۆوه‌ وه‌رده‌گرێت بۆیه‌ زۆر به‌ خاوی‌ ته‌له‌فۆنی‌ بۆدێت و ده‌ڕوات ، وه‌ ناردن و به‌ ده‌ست گه‌یشتنی‌ نامه‌كان كاتی‌ زۆر ده‌خایه‌نێت .
پێشوو
درووستكردنی ڕۆبۆرتێك كه‌ له‌ توانای دایه‌ بچه‌مێته‌وه‌
داهاتوو
زیانی 1 ملیۆن دۆلاری به‌هۆی سكۆته‌رێك