روشه‌نبیری

مێژوی ژیانی میوزیک ژەنی نەمسایی, مۆزارت

ۆڵفگانگ ئه‌مادیس مۆزارت، موزیكژه‌نی نه‌مسایی ساڵی 1756 له‌دایكبووه‌.
هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان پێكردووه‌ كه‌ توانای له‌ موزیكدا هه‌یه‌ و توانیویەتی هەردوو ئامێری پیانۆ و کەمان بژەنێت، له‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ئاوازی داناوه‌ و ئاوازەکانی لە بەردەم تەختی پاشایەتی ئەوروپادا نمایش کردووە ، له‌ ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆردا موزیكی ژه‌ندووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وە
له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا، وه‌ك ژه‌نیارێك كاری ده‌كرد بۆ پاشا له‌ ساڵزبێرگ ، به‌ڵام له‌مكاره‌ بێزاربوو ، ئه‌وه‌ش بوو بەهۆی ئه‌وه‌ی كۆچ بكات و به‌دوای كاری نوێدا بگه‌ڕێت ، له‌كاتی سه‌ردانی ڤیه‌ننادا له‌ ساڵی ١٧٨١، موتسارت له‌ كاره‌كه‌ی له‌ ساڵزبێرگ ده‌ركرا هەر لەبەر ئەمەش بڕیاریدا له‌ پایته‌خت بمێنێته‌وه‌ ، له‌وێش ناوبانگی ده‌ركرد، به‌ڵام له‌ڕووی داراییه‌وه‌ بوژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی .
ناودارترین و ناسراوترین كاره‌كانی مۆزار وه‌ك كنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراكانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ مۆسیقای مردوو ناشتنه‌كه‌ی ، كه‌ به‌ ته‌واونه‌كراوی به‌جێما به‌هۆی مردنیه‌وه‌ ، له‌ كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی له‌ ڤیه‌ننادا به‌رهه‌مهێنراون .
ژماره‌ی پارچه‌ موزیكه‌كانی موزار ٦٢٦ پارچه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌و زۆربه‌ی كاره‌كانی به‌ پایه‌ی موزیكی سیمفۆنی ، كنچێرتۆ، چامبه‌ر، ئۆپێراو كۆراڵ ناسراون.
یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ژه‌نیارو ئاوازدانه‌ره‌ كلاسیكییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كی مه‌زنی كردووه‌ته‌ سه‌ر هونه‌ری رۆژئاوایی
یۆسێف هایدنیش له‌باره‌ی مۆزاره‌وه‌ ده‌ڵێت: (نه‌وه‌كانی دواڕۆژ هه‌رگیز به‌هره‌یه‌كی وا نابیننه‌وه‌ تاكو ١٠٠ ساڵی تریش)
له‌نێو ساڵانی ١٧٨٥ بۆ ١٧٨٧ به‌ناوبانگترین ئۆپێراكانی بڵاوبوویه‌وه‌.
ساڵی ١٧٨٢ له‌گه‌ڵ (كۆنستانزاوبیردا) ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ ناوه‌و شه‌ش منداڵیان هه‌بووه‌ ، رۆژی ٥ی دیسه‌مبه‌ری ١٧٩١ له‌ ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌ ، هۆكاری مردنه‌كه‌ی به‌ته‌واوی نه‌زانراوه‌و كراوه‌ به‌ چیرۆك و خه‌یاڵ
پێشوو
مێژوی ژیانی شاعیری بەناوبانگی ئیتاڵی, دانتێ ئەلیگێری
داهاتوو
ژیانی هونەرمەندی گەورەی کورد, کەریم کابان