وەرزش

نهێنی نێوان نەیمار و کۆمپانیای نایک چییه‌

نهێنی نێوان نەیمار و کۆمپانیای نایک چییه‌ :

نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی، لەئێستادا رکابەری هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دەکات، دەیەوێت نازناوی باشترین یاریزانی جیهان لە چنگ ئەو دو زەبەلاحە دەربهێنێت کە مێسی شەش و كریستیانۆ پێنج باڵۆن دۆری هەیە.
نهێنیەکەی نێوان نەیمار و کۆمپانیای نایک ئاشکرا دەبێت کە کاری بەرهەمهێنانی کەلوپەلی وەرزشییە بەهەمو جۆرەکانیەوە، نێوان ئەو دوانە گرێبەستێکی ئاگرینەو چەند خاڵێك لەخۆی دەگرێت، لەنێویاندا ئەو پاداشتانەیە کە کوڕەکەی سامبا چاوەڕوانی دەکات وەریبگرێت.
نیمۆ رێکلام بۆ نایکی دەکات و ئەو کۆمپانیایەش لەسەر ئەوە رێککەوتوە ئەگەر ئەو هێرشبەرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نازناوی بالۆن دیۆر کە دەدرێتە باشترین یاریزانی جیهان بەدەستبهێنێت، ئەوا بڕە پارەیەکی خەیاڵی لەلایەن نایکیەوە وەردەگرێت کە دەگاتە 720 هەزار جونەی ئیستەرلینی.
مێژووی ئەو گرێبەستە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011، پاداشتەکانی نەیمار لەلایەن ئەو کۆمپانیا بەناوبانگەوە تەنها لە بەدەستهێنانی بالۆن دۆردا خۆی نەبینیوەتەوە، بەڵکو نەیمار پاداشتێکی بەبڕی 36 هەزار پاوەندی ئیستەرلینی بۆ ئامادەکراوە ئەگەر ببێتە خاوەنی نازناوی جامی جیهانی.
بۆندەکەی نێوان نەیمار و نایکی بەردەوامی هەیە، نەیمار گۆڵكارێکی بێوێنەیەو بەردەوام ترس لەسەر دڵی رکابەرەکانیدا دروستدەکات، تەنها بچووکترین هەلێک بەسە بۆ ئەوەی کوڕە بەرازیلییەکە تۆڕی گۆڵی بەرانبەرەکەی بەسەربکاتەوە، هەربۆیە ئەگەر ببێتە گۆڵکاری جامی جیهانی ئەوا بڕی 144 هەزار جونەی ئیستەرلینی وەک پاداشت وەردەگرێت.
هەندێک وای شیکار دەکەن، ئەستێرەکەی سامبا بەجۆرێک دەرکەوتوە نزیکە لەوەی خۆری مێسی و رۆناڵدۆ ئاوا بکات و هەمو نازناوە تاکە کەسییەکان لەچنگیان دەربهێنێت، کە ساڵانێکە مۆنۆپۆلیان کردوە.
قوڵبوونەوە لەسەر ئاییندەی نەیمار ئاڵۆزەو هەریە یەکێک لای خۆیەوە بەجۆرێک لێی دەڕوانن، زۆرێک لە شارەزایانی تۆپی پێ لە جیهاندا باس لەوە دەکەن نەیمار لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەیتوانی باشتر دەستی بگات بە بەرزکردنەوەی تۆپی ئاڵتونی، چونکە بەهۆی مێسیەوە دەیتوانی زۆر کاری تەواو نەکراو ئەنجام بدات، بۆیە لە ئێستادا ئەگەری زۆرە ئەو یاریزانە بەرەو یانەكەی پێشوی بگەڕێتەوە.
بەشێکی دیكە لە شارەزایان رایەکی جیاوازتریان هەیەو دەڵێن ئامانجەکانی نەیمار بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی بوە، کاتێک یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو باخچەی شازادەکان جێهێشتوە، چونکە تاکو ئەو کاتەی لەژێر چنگی مێسی نەیەتە دەرەوە ناتوانێت نازناوە گەورەکان بۆ خۆی بەکێش بکات، بەڵام بەو یانەیەش شكستی هێناو نەگەیشت بە نازناوەكە.
پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە تاکو ماکینەی گۆڵەکانی مێسی و رۆناڵدۆ بەکاربێت، هیچ ئەستێرەیەکی دیكە دەتوانێت ببێتە خاوەنی تۆپی ئاڵتونی؟
یاخود نەیمار هەمو هاوکێشەکان پێچەوانە دەکاتەوەو دوای 11 ساڵ ناسنامەی بالۆن دۆر لە پۆرتوگالییەکەو ئەرژەنتینییەکە وەردەگرێتەوە.
پێشوو
هۆکاری جێهێشتنی ئیبراهیمۆڤیچ له‌ بەرشلۆنە چییه‌
داهاتوو
network نێتۆرك چیه‌