په‌یكه‌رساز

نه‌خۆشی نه‌بووه‌ هۆی ڕێگریی له‌ داهێنانه‌ گه‌وره‌كانی میكیل ‌نجیلۆ

نیگاركێش وپه‌یكه‌ر كێش میكیله‌نجیلۆ له‌ساڵی 1475 له‌ ئیتاڵیا له‌دایكبووه‌ وله‌ساڵی 1564 وله‌ته‌مه‌نی 88 ساڵی دا كۆچی دوایی كردووه‌ و ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئیتاڵیه‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كانی ده‌ستی هه‌بووه‌,به‌ڵام به‌ هۆی هونه‌ره‌كه‌ی‌ توانیویه‌تی به‌سه‌ریدا زاڵ ببێت وڕێگه‌ی‌ له‌ داهێنانه‌ گه‌وره‌كانی نه‌گرتووه‌.
توێژه‌ره‌ ئیتاڵییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ میكیله‌نجیلۆ له‌ته‌مه‌نی 60 ساڵی دا دووچاری ئه‌و نه‌خوَشییه‌ هاتووه‌ و و كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ ئازاری هه‌بووه‌ و جوگه‌كانی ده‌ستی هه‌ویان كردووه‌ وده‌ئاوسێت وكاركردنی ئاسایی به‌ زه‌حمه‌ت ده‌كات ,به‌ڵام ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌توانایه‌ وازی له‌هونه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌هێناوه‌ و به‌سه‌ری‌ زاڵ بووه‌ شاكاری گه‌وره‌ی‌ جیهانیی دروست كردووه‌ جگه‌ له‌ نیگاركێشی و په‌یكه‌رتاشی وه‌ك شاعیر و ئه‌ندازیاریش نووسراوه‌ له‌گرنگكترین كاره‌كانی “په‌یكه‌ری‌ داوود “وتابلوَی خه‌لقبوونی ئاده‌م “وپه‌یكه‌ری‌”بیتتا”یه‌

پێشوو
ئایا هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا
داهاتوو
ئاینشتاین چی بۆ کردین