ئافره‌تان ومناڵ بوون

نەخۆشی ئایدزو سکپڕی لەژناند

ڤایرۆسی ئیچ ئایڤی چییە ( HIV )؟
ڤایرۆسی ئیچ ئای ڤی پێکهاتێکی وردە، کەدەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی ئایدز. ئەم ڤایرۆسە توشی سیستەمی بەرگری لەش دەبێت و توانای پاراستنی ناهێڵێت. بێگومان لەشی مروَڤ وەک ئۆراگانیزمێکی زیندوو هەڵگری سیستەمی بەرگریە، ئەم سیستەمە لەش لەبەکترایو ڤایرۆس دەپارێزێ وبەدوای تێپەڕینی ماوەیەک بەسەر تووشبوونی لەش بەم ڤایرۆسە ئاوا کەسەکە توانای بەرگری لەشی لەنەخۆشیەکان ووردە ووردە لەدەست دەدات سەرەنجام ناتوانێ خۆی بپارێزێ.
توشبوون بەڤایرۆسی ئیچ ئای ڤی لای هەموو کەسێک زانراو نییە وشاراوەیە، پاش ماوەیەک کاریگەریەکانی سەرهەلدەداو نیشانەکانی دەردەکەوێت. توش بوونی ژنان بەم ڤایرۆسە لەڕیگای گلاندەکانی لەشەوەیە کەلەکۆئەندامی زاوزێی مێینەدا هەیە. ولەپیاوانیشدا لەڕیگای ڕژاوی گونەکانەوە دەبێت. بەتایبه‌تی لەکاتی په‌یوه‌ندی سێکسی ناشه‌رعی دا . ئەو ژن وپیاوانه‌ کەهەڵگری ئەم ڤایرۆسەن و ڕیاگی تەندروستی لەکاتی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی و خوَپارێزی نه‌كردن ده‌گوازرێته‌وه‌ بوَ كه‌سی ساغ
هەروەها ئەم ڤایرۆسە لەڕیگای شیر پێدانو گواستنەوەی خۆێنەوە لەکه‌سێکەوە بۆکەسێکیتر بگوازرێتەوەو مناڵان و کەسانی لەش ساغ توش بکات بەنەخۆشی ئایدز. بەم جۆرە ئەوکەسانەی کەتووشی ئەم نەخۆشیە دەبن زیاتر ئەوکەسانەن په‌یوه‌ندی بەربڵاووی ناتەندروستی سێکس دەکەن. هەندیکیتریش لەڕیَگای لێدانی دەرزیو وەرگرتنی خوێنی کەسانێکەوە توش دەبن کەهەڵگری ڤایرۆسی ئای ئێچ ڤین.
ئایا ژنانی سکپڕی توشبوو بەنەخوَشی ئایدز، ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی دەگوازنەوە بۆ کۆرپەکاناین؟
نا.. هەمووکاتێک ئەم ئەگەرە بوونی نییە. ومەرج نییە کۆرپە توش ببێت. زۆریەک لەومناڵانەی کەلەژنانێک لەدایک دەبن ودایکیان هەڵگری ئەم ڤایرۆسەیە توش نەبوون بەنەخۆشی ئایدز. بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان لەهەر ٦ مناڵێك ئەگەری تووشبونی یەک مناڵ هەیە . ئەم حاڵەتەش بەدوای ١٨ مانگ تێپەڕبوون بەسەر تەمەنی مناڵەکەدا دەردەکەوێتو ئەگەری ئەوەش لەئارادایە کەڕزگاری بێت لەڤایرۆسەکە. بەتایبه‌تی لەگەڵ چونە پێشەوه‌ی تەمەنی مناڵه‌كه‌دا.
پشکنینی پزیشکی بۆ ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی.
پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی ئێچئای ڤی چیە؟:
· ئەم پشکنینە بۆ ناسینەوەی ماددە دژە لەشە لەخوێندا، ئەگەر ژنێک یان پیاوێك بەڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی توش بووبێت ئەوا لەڕێگای پشکنینی خوێنەوە دژە لەشەکان دەدۆزرێتەوە و پزیشکەکان دەتوانن بڕیار لەسەر توشبوون وایە نەبوونی کەسەکە بدرێ. بەم جۆرە ئەگەر پشکنینەکە دەری خست کەئەنجام نێگەتیڤە ئەوا ئەوکەسە توش نەبووە. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە پۆزەتیف بوو ئەوا کەسەکە توشی ڤایرۆسەکە بووە.
· ئایا هەموو ژنێکی سکپڕ پێویستە پشکنینی بۆ بکرێ؟.. مەرج نییە پشکنینی پزیشکی بۆ همەوو ژنێکی سکپڕ بکرێ. بەلام لەهەندێک لەکلینیکەکاندا کەپێان دەوتری“ ئەنتی ناتاڵ“ بواری ئەوە ڕەخساوە کەپشکنینی پزیشکی بۆژنانی سکپڕ بکرێ. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ژنێک بەزۆر پشکنینی بۆناکرێ مەگەر خۆی ڕەزامەندی لەسەر بێت.
· ئایا مناڵانیش پێویستە پشکنینیان بۆبکرێ؟.. بەڵی بەڵام مەرج نییە ئەم پشکنینە نیشانی بدات کەمناڵەکه‌ توشبووە بەڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی.
چیت بۆ دەکرێ لەکاتی پشکنینی پزیشکیدا:
بەرەلەوەی دەست بەم پشکنینە بکرێ باشترە فرسەتێک بۆ قسەکردنو ڕاوێژ لەگەڵ پزیشك و کەسانی پسپۆڕی بوارەکە لەبارەی نەخۆشی ئایدزەو پشکنینەکەوە بۆ کەسەکە بکرێ وپێی ڕابگەیەندرێت کەمانای ئەنجامدانی ئەم پشکنینە چییە وچۆن لێی تێبگات. تا کەسەکە ئامادەیی دەرونی و ئەقڵی تەواوی هەبێت. ئەوجا پشکنینەکە بەوەرگرتنی چەند دڵۆپێک خوێن، کەزۆرجار لەباڵەکانەوە وەردەگیرێت، دەست پێدەکات ئەگەر کەسەکە ژنێکی سکپڕ بووئەوجا خوێنێکی کەمی لێوەردەگیرێت. ئەم پشکنینە هەمووکاتێک ئەتوانرێ ئەنجام بدرێ، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ڕۆشن ودڵنیا، باشترە دوای ٣مانگ دواتر بەسوەر ئەوژنانەدا ئەنجام بدرێ کەهه‌وکردنی خوێن هەیە بۆئەوەی بەڕادەیەکی پێویست مادەی دژە لەش لەخوێن دا دەرکەوێت.
چی ڕوودەدات ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤ بوو؟.
ئەو ژنانەی کەئەنجامی پۆزەتیڤ لەپشکنینەکانیاندا دەردەکەوێت. ئەمە بەمانای ژنەکە توش بووە بەڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی، بۆیە دەبێ دەستبەجێ پلانێکی چارەسەری لەبەرامبەردا بۆ بگیرێتە بەرو بخرێتە ژێر چاودێریەوە. بێگومان بەپێی پلانەکەش دەرمانی تایبەتی پێدەدرێت، تامەترسی ڤایرۆسەکە لەسەر خۆیو کۆرپەکەی کەم بێتەوە وژیانیان کۆنترۆڵ بکرێ. هەندێ لەژنانی سکپڕ لەحاڵەتی توشبونیان بەم ڤایرۆسە بڕیاری ئەوە دەدەن کەکۆرپەکانیان لەبار بەرن. ئەمە بڕیارێکی زۆر سەختەو تایبەتیشە بەبڕیاری ژناکە خۆی. بۆیەدەبێ لەهەموو حالەتەکان بکۆڵڕیتەوەو بەڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکدا نەخۆشەکە لەنێو پڕۆسەیەکی ڕاوێژکاری وچاودیری چڕوپڕدا دابنرێت.

ئامۆژگاریو خۆپاراستن:

یەکەمین ئامۆژگاری بۆ ئەوژنانەی کەسکپڕن وتوشی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی هاتوون، بەتەواوی خۆپارێزی لەخواردنەوەی ئەلکهولو بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بکەن . چونکە ئەم هەنگاوە مەترسی نەخۆشیەکە کەم دەکاتەوە یارمەتی کۆرپەش دەدات تادوای لەدایک بوونی ڤایرۆسەکە تێپەڕێنێ. هەروەها لەدوای لەدایکبوونی منالەکە پێویستە شیری مەمکی دایکە توشبووەکەی لێ قەدەغە بکرێو پێی نەدرێ.
پێشوو
بچوککردنه‌وه‌ی ورگ
داهاتوو
گیراوەیەكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی‌ ڕوومەت بە جوانی و خڕی