تەندروستی

نەخۆشی مێننجایتس چییە

ئەگەر تەمەنت ٢٤ ساڵ زیاترە، ئەوا پێویستە لەبەرمەبر نەخۆشی مێننجایتسدا خۆت بپارێزی، ئەویش بەهۆی وەرگرتنی دەرزی . ئیلتهابی مێتنگۆکڵ، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ توشبوون بەم نەخۆشیە وپاشان ژەهراوی بوونی خوێن ( سیپتگمیا ). دەرزی تەنها دەتوانی کەسێک لەیەک جۆری بڵاوی ئەم نەخۆشیە بپارێزێ بەڵام ناتوانێ بەرگری لەجۆرەکانیتری بکات. ئەم دەرزیە لەکەسانی خوار تەمەنی ٢٥ سالیەوە دەرێت، لەکاتیَکدا مەترسی توشبوون بەنەخۆشی مێننجایتس کەمترە لەگەورەساڵان دا. بەڵام مەترسیەکی گەورەی هەیە لەسەر ئەوکەسانەی کەتەمەنیان لەنیوان ٢٠ بۆ ٢٥ سالدایە.
نەخۆشی مێننجایتس یان سیپتگمیا چییە؟
مێننجایتس نەخۆشی ئیلتهاب وەیا هەوکردنی بەرگی دەرەوەی مێشکە. ئەگونجی بەهۆی ڤایرۆس و بەکتریای جۆراوجۆرەوە سەر هەڵبدات لەکەساندا. مێننجکوگلی، گروپی بی یان سی دووجۆرە بەکتریان کەدەبنە هۆی ژمارەیەکی زۆر لەحالەتەکانی مێننجایتس. لەبەریتانیا گروپی بی زۆرتر بڵاوە، بەڵام گروپی سی دووجۆرە بەکتریان کەدەبنە هۆی حاڵەتێکی زۆر لەنەخۆشی مێننجایتس. هاوکات گروپی سی ئەگەری مەرگو مردنی زۆرتی بەدواوەیە لەجاو گروپی بیدا. بەتایبەتی کە بەخێرایی خوین ژەهراوی دەکەن. ئەمە جگەلەوەی کەتا ئێستا زاناناکان نەیان توانیوە دەرزی تایبەت بۆبەرگری لەبەکتریای جۆری گروپی سی بدۆزنەوە. بەلام چۆن ئەم نەخۆشیە بلاودەبێتەوە؟ مادام ئەم نەخۆشیە بەهۆی بەکتریاوە دەبێت ئەوا ئەتوانێ لەکەسیکەوە بۆکەسیکیتر بگوازرێتەوە، ئەویش لەڕیگای بەکارهێنانی کەلوپەلی نەخۆشەکەوە یان بەهۆی تێکەڵاوبوونی زیاترو کۆکەو پژمینەوە. ئەم نەخۆشیە گەرچی دەگمەنە بەڵام یەکجار مەترسیدارە. کەڕیو کوێربوون و لەدەستدانی قۆڵو قاج.. تاڕادەی مردن ئاکامەکانی توشبوونە بەم نەخۆشیە.
تاچ ئەندازەیەک ئەم نەخۆشیە بڵاوە؟. لەهەر ٤ کەس یەک کەس هەڵگری ئەم بەکتریایەیە لەناو قرگو دمدا، بەبێ ئەوەی بگات بە نەخۆشی مێننجایتس. لێدانی دەرزی کاریگەری لابەلای زۆری نییە، تەنها ئەوەنەبێت کەڕەنگە جه‌سته‌ بئاوسێنی وەیا شوێنیدەرزیەکە سور بێتەوە. بەڵام ئەمە زۆر ناخایەنێو دوای چەند ڕۆژ چاک دەبیتەوە. لەهەندی کەسدا دەرزیەکە ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تا وەیا سەئیشە. ئەمانەش دوای جەند کاتژمێرێک تەواو دەبیو دۆخی ئاسایی بۆ کەسەک دەگەڕیتەوە بەلام نابێت ئەوکەسانەی توشی نەخۆشی مێننجایتس هاتوون دەرزی لەخۆیان بدەن.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لەسەرەتادا بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش دەستپیدەکات، پاشان ئازای پشتو جومگەکان وسەرئێسەیەکی توند دەستپیدەکاتدواتریش مل ڕەقبوون وتا لەکارکەوتنی قۆڵق قاجوکان. بیگومان لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم نیشانانەندا باشترە سەردانی پزیشک بکرێ بۆئەوەی بەتەواوی نەخۆشیەکە دیاری بکرێ. بەڵام تاقیکردنەوەیەکی سادەش هەیە کەهەرکەسێک دەتوانی ئەنجامی بدات. ئەویس بەتاقیکردنەوەی شوشە ناودەبرێ. دوای ئەوەی هەستت کرد سەرت گێژدەخوا وسوربونەوەیەکی نائاسایی لەسەر جەستەت دەرکەوتووە لەشیوەی پەلەدا، ئەوکاتە پەرچە شوشەیەک بهێنەو بیخرەسەر یەکێک لەپەلەسورەکان، پاشان گوشار بخەرەسەر شوشەکە تا بۆت دەکرێت، ئەگەر لەژێر گوشاردا بینیت پەلە سورەکە نامێنێ ئەوا دڵنیابە عالەتی نەخۆشیەکەت نیەو توشی مێننجایتس نەهاتویت ولەوانەیە نەخۆشیەکیتر بێت. بەلام ئەگەر ڕەنگی پەلەسورەکەی سەلەشت مایەوەو گۆڕانی بەسەردا نەهات ئەوا باشترە لەزوترین کاتدا سەردانی نەخۆشخانە بکەیت و پزیشک بتبینێ.
پێشوو
گیراوەیەكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی‌ ڕوومەت بە جوانی و خڕی
داهاتوو
زیانه‌كانی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر منداڵ بزانه