له‌شی مرۆڤ

هه‌ڵه‌ باوه‌كانی دابه‌زاندنی كێش !!

ئایا دەزانیت خراپترین ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش چین ؟

هاوسەنگ ڕاگرتنی کێش و پاراستنی هەنگاوێکی گرنگە پێویستە ڕۆژانە ئاگاداری خۆت بیت ، باڵام کاتێک دەتەوێت کێش دابەزێنیت پێویستە بزانیت چۆن ئەو کارە دەکەیت چونکە هەندێ جۆری دابەزاندنی کێش و تواندنەوەی چەوری مەترسیدارە و زیان بە تەندوستیت ئەگەیەنێ باشترە ڕاوێژ بە پسپۆڕان بکەیت ئەم ڕێگایانە بۆ دابەزاندنی کێش هەڵەیە و زیان بە لایەنی دەرونی و تەندروستی جەستەیی دەگەیەنێت :
بایەخدان بە تەنها یەک جۆری خواردن بۆ نمونە پەتاتەی کوڵاو ، زۆر بەکار هێنانی تەرازوو پێویستە لە مانگێکدا تەنها یەک جار ئەنجامبدرێت ،زیادەڕەوی کردن لە ڕاهێنانی وەرزشیدا پێویستەو زۆر گرنگە بەڵام سنورێکی دیاری کراوی خۆی هەیە ، دەڵێن خواردنەوەی ئاو بەسوودەو کێشت کەم دەکاتەوە چونکە کرداری هەرس چالاک دەکات و چەوری دەتوێنێتەوە ، بەڵام زیادەرەوی کردن زیانی هەیە بە پێی زانیاریەکانیش بۆ پیاوان ٣ لیتر وە خانمان ٢.٢ لیتر ئاساییە ، بەڵام لە کاتی نان خواردندا هەڵەیە ، بەکارهێنانی دەرمان بۆ دابەزاندنی کێش و سکچوون ، تەرککردنی ژەمێک یان زۆرکەم کردنەوەی خواردن بە ڕادەیەک توانات نەمێنێت ، ڕێجیمکردن واتە خواردنی تەندروست و بڕی گونجاو نەک زیادە ڕەوی کردن بە تەندروستی خۆتەوە
پێشوو
مێژووی ژیانی حەپسەخانی نەقیب
داهاتوو
نووسەری ڕۆمانتیکی فەڕەنسا,ڤیكتۆر هۆگۆ