التجاوز إلى المحتوى
گۆڤاری “بەیبی ئاند فامیلیە”ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، بۆنی ناخۆشی دەمی منداڵ چەند هۆكارێكی هەیە، وەك كلۆربوونی ددانو هەوكردنی ئاڵووەكان و گەڕانەوەی گەڕانەوەی سورێنچكو نەخۆشییەكانی لینجە پەردەی رووپۆشی ناودەم یان هێرپسی لێوەكان و سووتانەوەی ناودەم.
گۆڤارە ئەڵمانییەكەی تایبەت بە خێزان و منداڵ بڵاویشیكردەوە، كە بۆنی ناخۆشی ناودەم رەنگە ئاماژە بێت بەتووشبوونی منداڵ بەنەخۆشی شەكرە، بەتایبەت ئەگەر بۆنەكەی وەك بۆنی سێوی سەوزی نوێ بێت، لەبەر ئەوە پێویستە بۆ دەستنیشانكردنی بۆنی ناوخۆشی ناو دەمی منداڵ راوێژ بە پزیشك بكرێت .
گۆڤارەكە ڕێنمایی داوە بۆ ئەوەی منداڵان بۆنی ناخۆشیان لەدەم نەیەت پێویستە رۆژانە دوو جار دەم و ددانیان بە فڵچە و هەویری تایبەت بە ددانی منداڵان بشۆن بەتایبەتی ئەوانەی فلۆرایدیان تێدایه
//zuphaims.com/afu.php?zoneid=3858246