هونه‌ر

هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی هه‌واڵ چییه‌ ؟

ھەواڵ عوسمان هونه‌رمه‌ند وشانۆكاریكی شاری سلێمانییه‌ لە ساڵی ١٩٧٧ لە سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانییە، لەچەندین بەرھەمی شانۆیی و درامادا بەشداریکردووە، ھاوسەری ھونەرمەند (پشتیوان نوری بەدەوی) یە کە لەسەرەتای ئەمساڵدا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، پاش کۆچی دوایی ھاوسەرەکەی، (ھەواڵ) چووەتە سەرکارەکەی (پشتوان) کە کاری مۆبیلیاتی ناوماڵە، دوای کاری ھونەری (ھەواڵ عوسمان) بەشداریکردن بوو لە درامای (سەراب) کە ئێستا شەوانە لەسەر شاشەی NRT٢ پەخشدەکرێت.
ھەواڵ لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەشکرد بەھۆی پیشەکەیەوە کە خاوەنی یەکێک لە دوکانەکانی مۆبیلیاتە لە شاری سلێمانی، کە ڕەنگە نەتوانێت وەک جاران زیاتر کاری ھونەری بکات وتی: “بەھۆی ئەوەی لە ئێستادا زیاتر بەرپرسیاریەتیم لەسەرە و زیاتر دەتوانم سەرقاڵی دووکانەکەم بم، لە ئێستادا بڕیاری ھیچ ئیشێکی ترم بۆ نادرێت.”

پێشوو
چۆن وابكه‌ین قه‌ڵه‌و نه‌بین
داهاتوو
ئەو کەسایەتیە ناودارەبناسه‌كه‌ ١٠ مانگە مۆبایلی به‌کار نەھێناوە ؟