تەندروستی

هۆكاری سوربونه‌وه‌ی پێستی مناڵ وچۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی

بیًگوومان هه‌ندێ كات سووربونه‌وی‌ پێستی منداڵه‌كانمان تێبینی كردووه‌ به‌لاَم ڕه‌نگه‌ نه‌مان زانیبێت هۆكاره‌كه‌ی‌ چییه‌ ئه‌مه‌ش پێی ده‌وتریت لیری پێست
لیری پێست بریتییە لە کاردانەوەی مولولوکانی خوێن لە پێستدا لە شوێنێک یان چەند شوێنێکی لەش هەڵئاوسان و سووربوونەوە و خوران دروست دەبێت وئازار درووست ده‌كات .
لیری پێست به‌ پله‌ی یه‌كه‌م تووشی منداڵی ساوا ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ناسكی پێست و هه‌سته‌وه‌رییه‌وه‌یه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ستیاری شامپۆ و سابوون و ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ی تر كه‌ بۆ منداڵ به‌كارده‌هێنرێن ، كاتێك منداڵه‌كه‌ت تووشی ئه‌م گرفته‌ بوو پێویسته‌ بە زوترین کات چارەسەر بکرێت ، بۆ ڕێگری له‌ تووشبوونیشی باشتره‌ ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ به‌كاربهێنن ، كه‌ كه‌مترین ڕێژه‌ی ماده‌ی كیمیایی تێدایه‌.

هەروەها دەتوانرێت بە ڕێگای سرووشتی و به‌ چەند پێکهاتەیەک چارەسەری لیری منداڵ بکرێت :

  • زه‌یتی زه‌یتوون، منداڵان به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێستی سه‌ریان تووشی كڕێش و وشكبوونه‌وه‌ ده‌بێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێستی منداڵی ساوا چه‌وری كه‌مه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ منداڵان به‌ زه‌یتی زه‌یتوون چه‌ور بكرێن، به‌تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی له‌ گه‌رماو بیانشۆرن.
  • شۆفان، یه‌كێكی تره‌ له‌ چاره‌سه‌كان و ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵی بكه‌ن و ماوه‌ی 10 خوله‌ك لێی بگه‌ڕێن تا به‌ ته‌واوی تێكه‌ڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌ ، ئنجا له‌و شوێنه‌ی بده‌ن كه تووشی لیر بووه‌ و دواتر به‌ ئاوی پاك بیشۆن و ئنجا به‌ زه‌یتی زه‌یتوون چه‌وری بكه‌ن.
  • ئالۆڤێرا، پێكهاته‌ لینجه‌كه‌ی گه‌ڵای ئالوڤێرا زۆرترین سوودی هه‌یه‌ بۆ پێست، بۆیه‌ ده‌توانن له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌ن و به‌و شله‌ لینجه‌ی ئالۆڤێرا پێستیان چه‌ور بكه‌ن و دواتر به‌ ئاو بیشۆن، به‌مشێوه‌یه‌ ڕێ له‌ لیری و ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی پێستیش ده‌گرێت.
  • زه‌یتی گوێزهیند، هاوشێوه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ سه‌ر پێستی منداڵ و كڕێش و وشكی پێست له‌ناو ده‌بات و لیریش كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
وه‌ هه‌ریه‌ك له‌م پێكهاتانه‌ له‌ منداڵ بوَ منداڵ ده‌گوَڕێت بوَیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر دایك وباوك پێكهاته‌ی‌ گونجاو هه‌ڵبژێرن

إقرأ أيضا:هۆشیاری بۆ دایكان و باوكان ,مناڵه‌كه‌ت به‌دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چا
پێشوو
ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ جێگیره‌وه‌ی‌ ئاون چین
داهاتوو
سێ ھۆکاری نه‌زگه‌ره‌