تۆپی پێ

هۆکاری جێهێشتنی ئیبراهیمۆڤیچ له‌ بەرشلۆنە چییه‌

ئیبراهیمۆڤیچ :

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی میلان هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەخاتە ئەستۆی پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری ئێستای یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ چەند ساڵێک پێش ئێستا ماوەی یەک وەرز لە یانەی بەرشەلۆنە یاریی کرد ئەوکاتە گواردیۆلا ڕاهێنەری بارسا بو.
لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی، ئیبرا وتی: “ئەوکاتەی لە بەرشلۆنەبوم زۆر شت فێربوم چی لەناو یاریگا و چی لەدەرەوەی یاریگا، فێربوم کە لە یاریی تۆپی پێدا لە 24 کاتژمێردا بۆی هەیە هەمو شتێک بگۆڕێت”
“ئەوکاتەی بارسام جێهێتش، کێشەکە من نەبو، کێشەکە گواردیۆلا بوم، بەڵام هەرگیز نایەوێت دان بەوەدابنێت، من هیچ نەمزانی بۆچی گواردیۆلای وای لەگەڵمدا دەکرد”.
ئیبرا ئاماژەی بەوەکرد، پێش ئەوەی پەیوەندی بە بارساوە بکەم، گواردیۆلا هەمو ڕۆژێک پەیوەندی پێوە دەکردم تاکو پەڵكێشم بکات بۆ بارسا، بەڵام کە گەیشتم هەمو شتێک پێچەوانە بویەوە، نەمزانی هۆکارەکەی چیبو.
لەکۆتاییدا ئیبرا ڕایگەیاند، من ئێستا بیر لە ڕابردو ناکەمەوە، ئەوە ڕابردوە، من تەنها بیر لە داهاتو دەکەمەوە و داهاتو لەبەردەممدایە.
پێشوو
میدیای بێ بەرهەم
داهاتوو
نهێنی نێوان نەیمار و کۆمپانیای نایک چییه‌