ته‌ندروستی گشتی

هۆکارەکانی زیادبوونی کێش و قەڵەوی

هۆکارەکانی زیادبوونی کێش و قەڵەوی
تێڕوانینێکی گشتی: 
قەڵەوی یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە باوەکان، کە بە گشتی دەکرێت ببێتە هۆکار بۆ توشبوون بە نەخۆشی تری وەک:
نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە و زیادبوونی پەستانی خوێن و کۆمەڵێک جۆری شێرپەنجە. کۆمەڵێک هۆکاری زۆر هەن بۆ توشبوون بە قەڵەوی، بەڵام بە گشتی هۆکارە بۆماوەییەکان و هۆکارە ژینگەییەکان و خۆراکی رۆژانەی کەسەکە و هەروەها ڕێژەی وەرزشکردن کاریگەری سەرەکیان هەیە لەسەر قەڵەوی.
نیشانەکانی نەخۆشیەکە:
قەڵەوی بە هۆی دۆزینەوەی (Body Mass Index) دیاریدەکرێت ئەمەش بریتیە لە هاوکێشەیەی [ كێش/بەرزی (بە مەتر) دووجا ] دەدۆزرێتەوە ئەگەر هاتوو ژمارەکە لە 18.5 کەمتر بوو ئەوا کەسەکە کێشی کەمە، ئەگەر ژمارەکە لە 18.5-24.9 ئەوا کەسەکە ئاساییە، ئەگەر ژمارەکە لە 25.0-29.9 بوو ئەوا کەسەکە کێشی زۆرە و ئەگەر لە 30 زیاتر بوو ئەوە کەسەکە قەڵەوە.
هۆکارەکان:
بە گشتی هۆکاری بۆ ماوەیی و ژینگەیی و مێتابۆڵیکی جەستەیی کاریگەریان هەیە لەسەر قەڵەوی، بەڵام وەرزشکردن و خواردن ٢ سەرەکیترین هۆکارن، چونکە قەڵەوی کاتێک توشی دەبین ئەگەر بێتو بڕی کالۆری (وزە) وەرگیراو لە خۆراک لە ڕۆژێکدا زیاتر بێت لە کالۆری سەرفکراو بە هۆی وەرزش و جوڵەوە، ئەوکات کالۆریە زیادەکە لە شێوەی چەوریدا هەڵدەگیرێت لەناو لەشدا و دەبێتە هۆکاری قەڵەوی.

دەستنیشان کردن:

دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە دەتوانرێت بە دیاریکردنی (BMI) کەسەکە بدۆزرێتەوە و پشکنینی خوێنیش ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی چەوریەکان و شەکرەکان لە خوێندا.
پێشوو
سەرئێشە لە منداڵاندا
داهاتوو
دوو گیانی دەرەوەی منداڵدان (ڕەحم)