ته‌ندروستی گشتی

وشکی چاو

تێڕوانینێکی گشتی:

وشکی چاو حاڵەتێکی باوە لە نێو خەڵکدا کاتێک ڕوودەدات کە فرمێسکەکانت نەتوانن تەڕی (lubricant) تەواو و پێویست بۆ چاو دابین بکەن، کە ئەمەش یان بەهۆی کەمی بڕی فرمێسکەکانەوەیە، یان بەهۆی خراپی فرمێسکەکەوەیە. وشکی چاو حاڵەتێکی ناڕەحەتە، هەست دەکەیت چاوت دەکزێتەوە، لەوانەیە وشکی چاوت لە چەند حاڵەتێکدا توش ببێت وەک: • لە کاتی گەشت بە فڕۆکەدا • لە ژوورێکی پڕ هەوادا • بەکارهێنانی پاسکیل • سەیرکردنی مۆبایل و کۆمپیوتەر

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:

  • چزو و کزانەوەی چاو، هەستکردن بە زبربوونی پێڵووی چاو
  • شلەی وشکەوەبوو لە دەوری چاو
  • وشکی چاو
  • وا هەست دەکەیت کە شتێ لە چاوتدا هەیە
  • زەحمەت دانانی هاوێنەی چاو (عەدەسە)
  • زەحمەتی شۆفێری لە شەواندا
  • تەڵخبوونی چاو
  • هەبوونی ئاوی چاو بە بەردەوام (وەڵامدانەوەی لەشە بۆ وشکی چاو)

هۆکارەکان:

وشکی چاو بەهۆی پێویست نەبوونی فرمێسکەوە دروست دەبێت (فرمێسک تێکەڵەیەکی ئاڵۆزە لە ئاو و چەوری)، کە یارمەتی چینی دەرەوەی چاو دەدات کە بەلوسی و پاکی بمێنێتەوە و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی. لە هەندێ کەسدا هۆکارەکەی کەمی بەرهەمهێنانی فرمێسکە، لە هەندێ کەسی تردا زیادبوونی بە هەڵم بوونی فرمێسکەکەیە و تێکچوونی فرمێسکەکەیە.

دەستنیشان کردن:

دکتۆرەکە پشکنینی جەستەیی دەکات و پرسیار دەربارەی پێشینەی خواردنەوەی کحول دەکات، ئەوەی گرنگە ئەوەیە بەڕاستی وەڵام بدرێتەوە. • پشکنینی گشتی چاو • پێوانی بڕی فرمێسک • پشکنینی کوالێتی فرمێسکەکان
پێشوو
ئالبینیزم (شڵی)
داهاتوو
سەرئێشە لە منداڵاندا