پرسیاری ته‌كنه‌لۆژی

ووشه‌ی گۆگڵ مانای چیه‌

هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ گۆگڵ به‌كار ئه‌هێنێت بۆ ده‌ست كه‌وتنی زانیاریه‌كان و گه‌ڕان له‌ ئینته‌رنێت،به‌جۆرێك گۆگڵ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌تێن و زۆرتێن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان كه‌ به‌ زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئایا ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ووشه‌ی گۆگڵ واتای چیه‌ و مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت!؟
راستی وشه‌ی Google بریتییه‌ له‌ Googol که‌‌ زاراوه‌يه‌كی بیرکارییە يه‌ به‌ مانای( ١ به‌دواده‌كه‌وێ به‌ سه‌د به‌رامبه‌ر سفر) ئه‌و وشه‌يه‌ دانراوه‌ له‌لايه‌ن زانا(ميلتون سيروتا) كه‌ ده‌كاته‌ كوڕی خوشكی زانای بيركاری ئه‌مه‌ريكی (ئيدوارد كاسنه‌ر) ،وه‌ ئه‌م ناوه‌ له‌ كتێبی (Mathematics and the Imagination ) (بيركاری وخه‌ياڵ) نوسراوه‌ كه‌ له‌ دانانی (كاسنه‌رو جيمس نيو مان )ه‌.
هه‌ڵبژاردنی ناوی google دوای ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخان يان گۆڕان يان بڵێين ياری به‌و وشه‌ی googol كراوه‌ تا هاتۆته‌ سه‌ر وشه‌ی google.
شایانی باسه‌ Google یه‌کێکه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌کانی جیهان که‌ ڕۆژانه‌ ملیۆنان که‌س سه‌ردانی ده‌کات و سوود له‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌رده‌گرێت ، ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ پله‌ی یه‌که‌م Google به‌کاردێنن بریتین له‌ : ئه‌رژه‌نتین – ئوسترالیا – به‌لچیکا – به‌رازیل – که‌نه‌دا – دانیمارک – فه‌ره‌نسا – ئه‌ڵمانیا – هیندستان – ئیتالیا – مه‌کسیک – ئیسپانیا – سوید – سویسرا – وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا .
سه‌رچاوه‌:
ماڵپەری تێك ئای
پێشوو
دراوی ئەلیکترۆنی Pi Network چییە
داهاتوو
باشترین بەرنامە بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆ بۆ ئایفۆن بە كوالێتی 4K