پڕۆگرامی ئه‌لیكترۆنی

ویندۆس 7 ماڵئاوایی لە بەکارهێنەران ئەکا

ویندۆس 7 کۆتایی بە ژیانی دێت!

کۆمپانیای بەرهەمهێنەر و گەشەپێدەری سیستمە گشتگیرەکەی ویندۆس 7 ڕایگەیاند کە بە فەڕمی لە 14 مانگی یەکی ساڵی 2020 هەموو جۆرە پشتگیریەک بۆ ویندۆس 7 ئەوەستێنن و چیتر ویندۆس 7 یەکێک نابێ لە وەشانەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و بە تەواوی ئیهمال ئەکرێ!!
شایەنی باسە کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەر ئەبێ بۆ هاککەرەکان بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە داتای بەکارهێنەرانی ویندۆس 7 بگا ئەمەش لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپیوتەرەکانی جیهان لەسەر ئەم سیستمە دامەزراون و کار بەم سیستمە ئەکەن، هەرچەندە کە لە مانگی یەکی ساڵی 2015 کومپانیای مایکرۆسۆفت گشت پشتگیریەکی بۆ ئەم سیستمە وەستاند لە ڕووی گەشەپێدانیەوە بەڵام ئێستا کۆمپانیا ناوبراوەکە ئەیەوێ کە گشت پشتگیریەکی ئاسایشیش بۆ ئەم سیستمە دابخات و بەکارهێنەران ناچار بکا کە ویندۆس 10 بەکاربێنن!
پێشوو
مێژووی سیمكارت
داهاتوو
بینینی دووپشك له‌خه‌ودا مانای چییه‌