خواردنی سەرەکی

پێنج خواردنی سەرەکی لە ژەمی بەیانیادا سوودی هەیە


ژەمی بەیانیان یەکێکە لەژەمە گرنگەکان جگەلەوەی چالاکی و جوڵەی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت، مێشکیش بەهێز دەکات، هەربۆیە پێویستە گرنگی بە ژەمی بەیانیان بدرێت و لە کۆمەڵێک خواردنی سەرەکی پێکبێت.
ماڵپەڕی “ڕۆتانا” لە هەواڵێکدا ئاماژە بە پێنج خواردن دەکات کە بۆ بوونی تەندروستییەکی باش پێویستە لە ژەمی بەیانیاندا هەبێت، ئەوانیش:
١. هێلکە
بە کوڵاوی یان سورەکراوی لەگەڵ تەماتە و سپێناغ سودی بۆ تەندروستی جەستە دەبێت.
٢. شۆفان
دەتوانرێت لەگەڵ شیری گیراوە یان ئاودا بخورت کە کەوچکێک ئاردی گەنمەشامی تێکەڵبکرێت، دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئۆمێگا ٣، کە دژە هەوکردنە.
٣. ماست
بەتایبەت ئەو جۆرانەی کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین، وزە و چەوری سود بەخش بە جەستە دەبەخشێت.
٤. شەربەتە سروشتییەکان
ئەو شەربەتانەی لە میوە پێکدێت سوودی زۆریان هەیە بۆ پێدانی ڤیتامین بەجەستە، هەروەها لەگەڵیدا سەوزە بخورێت وەکو سپێناغ و کەرەوز.
٥. ئیشە هەویرەکان کە ڕێژەی شەکریان کەمبێت
وەکو کولیچە و کێک و جۆرەکانی تری ئیشی هەویر، بەمەرجێک رێژەی شەکر لە پێکهاتەیاندا کەمبێت، بۆ پێدانی وزەی زیاتر بە جەستە.
داهاتوو
بەم شێوەیە گرنگی بە قاچەکانت بدە