دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

چاره‌سه‌ری بۆ ئەو پیاوانەی تەماشای کچی تر دەکەن چییه‌ ؟

وەک دەزانرێت زۆرێک لەپیاوان ھەرچەند لەپاڵ ھاوسەرەکانیشیاندان بەڵام دەبینیت تەماشای کچانی تر دەکەن ئەمەش گرفتی تری کۆمەڵایەتی دروست دەکات لەژیانی ھاوسەرێتییاندا وحاڵه‌تێكی باووی ناو كوَمه‌ڵگایه‌ و زوَربه‌ی‌ هاوسه‌ران پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
لەوبارەیەوە وێب سایتی فامیلی شەیریی ئەلیکترۆنی چەند چارەسەرێکی بۆ ئەو گرفتە دۆزییەوە:
١-دوای ئەوەی زانیت ھاوسەرەکەت تەماشای ژنی تر دەکات کۆنترۆڵی خۆت بکە و کۆنترۆڵی ھەستەکانت بکە و دەنگە دەنگ مەنێرەوە لەبەردەم خەڵکدا و ھەوڵ بدە لەدوای گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە تاوتوێی کێشەکە بکەیت.
٢-ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد ھەوڵ بدە لێی بپرسیت چیت دەکرد ئەگەر لەجێی من بویتایە و تەماشای پیاوێکی ترم بکردایە، ئەوکات تێدەگات کەچۆن تەماشاکردنەکانی بۆ کچانی تر چۆن تۆ بریندار دەکات.
٣-ھاوکاری بکە بۆ رزگاربون لەو نەریتە: ئەمەش لەرێی راکێشانی سەرنج و چاودێری خۆت و گرنگیدان بەجوانی خۆت و لەشولار و پاک و خاوێنیت.
٤-دەبێ چەند رێوشوێنێک بگریتە بەر بۆ رزگارکردنی ھاوسەرەکەت لەو خووە و گوزارشتی راستەقینە بکە لەخۆشەویستیت کەئەمەش یەکێکە لەگرنگترین رێوشوێنەکان، کاتێ پیاو ھەست بەخۆشەویستی ھاوسەرەکەی دەکات بەجوانترینی دەزانێت

پێشوو
ئه‌و چوار نهێنیه‌ی‌ ژیانت كه‌ هەرگیز نابێت کەس بیانزانێت چین ؟
داهاتوو
ئایا شێوەی گوێیەکانت كاریگه‌ری له‌سه‌ر کەسایەتیت هه‌یه‌ ؟