خواردنی عێراقی

چۆنیه‌تی دروست كردنی كولێره‌ به‌ گۆشت

كه‌ره‌سته‌كان بۆهه‌ویر:

١په‌رداخ ئارد
١ كه‌وچك شه‌كر،٢ كه‌وچك ڕۆنی زه‌یت
٢ كه‌وچك ماست،٢ كه‌وچك خومره‌،ئاو،خوێ
بۆ سه‌ری:نیو كیلۆ قیمه‌ی گۆشتی به‌رخ‌،١ بیبه‌ری سوری شیرین
١ بیبه‌ری سه‌وزی شیرین،٢ پیاز، ٣ دانه ‌سیر، ٢ كه‌وچك دۆشاوی ته‌ماته‌
نیو پیاڵه‌ی چای ڕۆنی زه‌یت،١ته‌ماته‌
١ كه‌وچك دۆشاوی بیبه‌ری سوری تون(تیژ) ٢ كه‌وچك مه‌عده‌نوسی ووردكراو
دروست كردنی:خومره‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌ ناوپه‌رداخێك ئاوی شڵتێن شه‌كری
له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌كه‌وچكێك تێكی ده‌ده‌ین ده‌ی تاوێنینه‌وه‌ ١٠ده‌قیقه‌
سه‌ری قه‌پات ده‌كه‌ین لێی ده‌گه‌رێن.پاشان له‌سه‌ر ئارده‌كه‌ی ده‌كه‌ین
هه‌ویره‌كه‌ی ده‌شێلین.دوای به‌قه‌ده‌ر گوێزێك كه‌مێك گه‌وره‌تر ده‌برینه‌وه‌.
پاشان كه‌رسته‌كانی سه‌ری ده‌كه‌ینه‌ ناو مه‌كینه‌ی وورد ووردی ده‌كه‌ین
خوێ وبه‌هارات وڕۆنی له‌سه‌رده‌كه‌ین تێكی ده‌ده‌ین ئاماده‌ی ده‌كه‌ین.
پاشان ئه‌نگوتكه‌كان ته‌نك پان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام زۆر ته‌نك
نه‌بێت ٣،٢سانتیم ئه‌ستوربێت پاشان به‌كه‌وچكێك كه‌رسته‌ی قیمه‌كه‌ی به‌
ته‌نكی به‌سه‌ر داپه‌رت ده‌كه‌ین فرنی گه‌رم ده‌كه‌ین ٢٠٠،٢٥٠ده‌ره‌جه‌ بێت
پاشان یه‌ك یه‌ك كولێره‌ به‌ گوَشته‌كان ده‌كه‌ینه‌‌ ناو فرنی تایبه‌ت به‌ كولێره‌ به‌ گوَشت
خه‌فیف ده‌برژێنین ره‌نگی كولێره‌ به‌ گوَشته‌كه‌ كه‌مێك سوربێ ده‌ری ده‌كه‌ین.
پاشان به‌گه‌رمی له‌گه‌ڵ زه‌لاته‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
تێبینی:زه‌ڵاته‌كه‌ی درشت وورد بكه‌ن پیازی سور، سماق،ته‌ماته‌
خه‌یار،مه‌عده‌نوس١ـ٢كه‌وچك رۆنی زه‌یت. زۆر به‌تام ده‌بێت له‌گه‌ڵی.
پێشوو
مێژوی دروستكردن و به‌كارهێنانی مۆبایل
داهاتوو
بینینی سه‌گ له‌خه‌ودا مانای چییه‌؟؟