بۆ شلکێنەکە:
سەرەتا قیمەکەی بۆ ئامادە ئەکرێ و ئەکرێ بە سوزگیەکا تا سارد ببێتەوەو ڕۆنەکەی بچۆڕێتەوە:
-
خوێ و بەهارات بەپێی ئارەزوو
-
کەرەوز
-
پیاز
-
قیمە بۆ حەشوەکەی:
-
2.5 كوپ ئارد
-
2.5 كوپ ئاو
-
4 کهوچک نیشاستە
-
2 دانه هێلکە
-
1 کهوچک خوێ
کەرەستەکان تێکەڵ ئەکرێ و هەویرێکی شلی لێدەرئەچێ تەنها یەکەم جار کەمێ تاوەکەی بۆچەور ئەکرێ هەر جارەو ۱ کەوچکی شلە لەو هەویرەی تێئەکرێ و تەنها یەک دیوی ئەبرژێنیت هەر دانەیەکت برژان ئەبێ سەری بە پەڕۆیەکی پاک داپۆشی بۆئەوەی وشک نەبێتەوە کاتێ هەموو شلکێنەکەت برژا یەکە یەکە قیمەی تێئەکەیت و ئەیپێچیتەوەو دوبارە ئەخرێتەوە ژێر پەڕۆکە بۆئەوەی وشک نەبێتەوە پاشان کە هەموویت پێچایەوە ڕۆنی بۆ گەرم ئەکرێ و سور ئەکرێتەوە.
إقرأ أيضا:زهلاتهی 3 فاسۆلیا