ته‌ندروستی گشتی

چۆن بەشێوەیەکی تەندروست کێشم زیاد بکەم

خۆراکی تەندروست

1- پێویستە ڕۆژانە ژەمە خواردنەکانمان لە سێ
ژەمەوە زیاد بکەین بۆ پێنج یاخود شەش ژەم
2- پێویستە ژەمەکان بەهای خۆراکیان بەرزبێت
ولە ڕێژەیەکی باشی کاربۆهیدراتی جۆری باش
وپرۆتین و چەوری جۆری باش پێکهاتبێت
کاربۆهیدات وەک/بەرهەمەکانی دانەوێڵە
( برنج وگەنم و جۆ وشۆفان ) و میوەکان
پێویستە کاربۆهیدرات ڕێژەی زۆرتر بێت
لە پرۆتین وچەوری لە ژەمەکاندا
پرۆتین وەک /گۆشتی سوورـ مریشک ـ ماسی
هێلکەـ بەرهەمەکانی شیر ـ پاقلەمەنیەکان
چەوری وەک زەیتی زەیتوون و ئەڤەگادۆ
3-دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە ڕێژەی شەکری
دەست کردیان زۆرە وەک شیرینی
خواردنەوە گازی و کحولیەکان
4-دوورکەوتنەوە لە جگەرە و نێرگەلە کێشان
5-ئاو خواردنەوەی بەردەوام پێویستیەکی
ترە بۆ کێش سەرخستن
7-بەکاهێنانی تەواوکەری خۆراکی وەک
پرۆتین بەڕێنمایی کەسانی شارەزا

8-بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی تایبەت بە
زیادکردنی ئارەزووی خواردن لە ژێر ڕێنمای پزیشک
( لەکاتی نەبوونی ئارەزووی خواردن )
وەرزش کردن
1-پێویستە لە هەفتەیەکدا ٤ ڕۆژ ڕاهێنانی ئاسن
بکرێت بۆ ماوەی ٤٥ تا ٦٠ خولەک
2-پێویستە هەفتەی جارێک یان دووجار
وەرزشە ئۆکسجینیەکانی وەک
( ڕاکردن ـ پاسکیل ـ مەلە ) ئەنجام بدرێت
بۆ ماوەی ۱٥ بۆ ۲٠ دەقیقە
ئەمەش لە پێناو زیادکردنی میتاپۆلیزمی
کەسەکە تا هەست بەبرسێتی زیاتر بکات
3-پشووی پێویست زۆر گرنگە بۆ کێش سەرخستن
نووستنی شەوان گرنگی زۆری هەیە بەڵام زۆر کەس
فەرامۆشی دەکات چونکە هەرگیز خەوی ڕۆژ
جێگەی خەوی شەو ناگرێتەوە هەوڵبدە شەوام
لە کاتژمێر ۱٠ بۆ ۱۱ بخەویت وبۆ ماوەی ۸ تا ۱٠ کاتژمێر
پێشوو
٥ نیشانەی کەسی ئاقڵ
داهاتوو
لەبیرچوونەوە چییە و هۆکارەکانی و چارەسەرەکانی چین