تەندروستی

چۆن مێشکمان فراوان بکه‌ین

بێگومان هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ئاواته‌ خوازی مێشكی وه‌ك ئه‌نیشتاین و ده‌ندین كه‌سی هاوشێوه‌ی‌ ئه‌كات كه‌ نموونه‌ی‌ به‌رزن له‌ توانیی مێشك و زیره‌كی لێره‌ چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو تا بتوانین هه‌موومان سوودی لێ ببین له‌ ژیانی ڕوَژانه‌مان دا لەم خاڵانە کامەیان بۆت دەگونجیت هەوڵ بدە ئەنجامی بدە و بیکە بەکارێکی ڕوَتینی رۆژانەت چوونکە هەندێک لە خاڵەکان پێویستیان بەکاتێکی درێژخایەن هەیە و پێویسە بەباشی پراکتیکی لەسەر بکەیت و به‌به‌رده‌وامی ڕاهینان بكه‌ی‌ و به‌ پێی كات گوَڕانكارییه‌كان ده‌بینیت و دەگەیتە ئەنجامێکی تەواو و سەرکەوتوو ببیت له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ولت بوَی داوه‌ :


1-هه‌وڵده‌ هه‌میشه‌ بەهێمنی هەناسەی قووڵ لە ڕێگای لووتتەوە وەربگرە:
و لە دەمت هەوایەکە بێنە دەرەوەوهه‌رچه‌نده‌ زیاتر هەناسەکەت قوڵ بکەیت ئەوەندە باشتر گازی ئۆکسجین دەچێته ناو مێشک جگەر خوێنت. و له‌هه‌مان كات دا ئەمە دەبێتە هۆی ئیسراحەت کردنی باری دەروونی و باشتر بیرکردنەوەت لە هەموو کارێکی ڕۆژانە و سه‌ركه‌وتو ئه‌بی له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ ئه‌یكه‌ی‌
2-بیر بکەوە:
بیر کردنەوەیەک بکه کە ئێستا دەتوانی ئەنجامی بدەیت و تاقی بكه‌وه‌ تەکنیکی بیرکردنەوەکەش ئەمەیە:
تەنها چاوەکانت دابخە و بیر و هزرت بخە سەر هەناسە وەرگرتن و هەناسە دانەوەت. هەروەها ماسوولکەکانت خاو بکە‌وە بۆئەوەی ببێتە ئاسان کردنی کارەکەت. ئەگەر زیهن و هۆشت چووە لایەکی تر هەوڵ بدە دیسانبیر و فکر و زیهنت بخەوە سەر هەناسە وەرگرتن و دانەوەت تا بتوانی ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست بهێنیت
بیرکردنەوەیەکی 10-11 خوولەکی بەم شێوەیە وادەکات کە زیهن و مێشکت ساف و خاو بێت.
ئەم تەکنیکە مێشک ئامادە دەکات و زوَر به‌سووده‌ بۆ زۆر شت بەتایبەتی کارێک کە پێویستی بە بەکارهێنانی هێزی مێشک هەبێتئه‌توانیت به‌كاری بهێنیت
3-کاتە مردووەکانت زیندوو بکەوە:
به‌مانایه‌كی تر له‌كاتی ده‌ست به‌تاڵیت دا مێشكت به‌كاربێنه‌ بوَفێربوونی شتی ئاسان تا كاته‌كه‌ت به‌فیڕوَ نه‌ڕوات وله‌هه‌مان كات دا فێری شتی تازه‌ ئه‌بیت كه‌سوودی بوَت ئه‌بێت بوَنموونه‌
کاتێک لەناو ئۆتۆمبێل بۆ شوێنێک دەرۆیت ، کاتێک لاشوێنێک چاوەڕێی شتێک دەکەی کاتێک بێ کار دادەنیشی.. ئەمانە هەمووی کاتی مردوون. بۆیە لەم کاتانەدا هەوڵ بدە بە زمانی بیانی قسە بکە وان گوێ لە CD ــیەکی فێرکاری بگرە و زۆر شتی تر هەیە لەمبارەیەوە سەتوانی ئەنجامی بدەیت.
4-خۆت فێری زمانی بیانی بکە:
زمانێکی تر جگە لەزمانی دایک فێرببە. چونکە بەهۆی ئەم کارە مێشک زیاتر فراوان دەبێت و زیاتر شتەکانی بۆ روون دەبێتەوە.
هەروەها ئەمەش سەلمێنراوە کە ئەوانەی زیاتر لەچەند زمانێک دەزانن هێزی بەکارهێنانی مێشک و زیرەکی مێشکیان زیاترە لەوانەی کەیەک زمان دەزانن. وله‌هه‌مان كات دا ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هوَی زیادبوونی هه‌لی كار و سه‌ركه‌وتنی زیاتر و ئاسان كاری له‌ بواری خوێندن یا هه‌ر شوێنیكی تر كه‌ لێی كار بكه‌ی‌ و چه‌ندین سوودی گرنگ تری هه‌یه‌
5-نووسین بنووسن:
نووسین بۆ روونکردنەوەی زیهن لەچەند لایەکەوە کاریگەری باشی هەیە نووسین وادەکات کە ئەو شتەی دەینووسیتەوە زووتر بچێتە مێشکت هەروەها وادەکات کە شتەکانی ناو مێشکت نەخێرایی و بەئاسانی بێنەوە یادت. زانایان پێیان وایه‌ كه‌ نووسیتی دەفتەری رۆژانە و نووسینی چیرۆک و نوسینی تێبینی زر کایگەری باشیان هەیە بۆ بەهێز کردنی مێشک.
6-گوێ لە مووزیکی مۆزارت ڕابگرە:
سەلمێنراوە کە ئەوانەی گوێ لەمۆزارت و موزیکی هێواش ڕادەگرن هێزی بەکارهێنانی مێشکیان بەڕێژەیەکی بەرچاو جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە گوێ لە موزیکی خێرا و بەرز ڕادەگرن دونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هوَی ئارام بوونه‌وه‌ و خاو بوونه‌وی‌ مێشك به‌مه‌ش ئه‌توانین به‌ باشتری فێری شته‌كان ببین
7-ئاگاداری کاتی خەوتن بە‌:
پێویستی خەوتن لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازه. لە پێویستی خۆت زیاتر یان کەمتر مەخەوە چوونکە زۆر خەوتن گرنگ نییە ، قووڵی خەوەکە گرنگترە.
‌ئەو خەوتنە کورتانەی کە بەدرێژایی رۆژ دەخەویت زۆر گرنگە و دەبێتە هۆی حەسانەوە و شەحن کردنی مێشک و زیهن.
زانایان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ڕوَژانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش و به‌پێی پێی پێویست ئه‌خه‌ون هوَكاره‌ بوَ فراوان بوونی مێشك
  • خۆت بەدوور بگرە لە مادەی شیرین،کاربۆهیدراتەکان.
    چونکە خواردنی ئەم مادانە بەگشتی دەبێتە هۆی تێکەڵ کردن و مەشغوڵ کردنی مێشك
    ئەگەر خۆت ئامادەدەکی بۆکارێک کە پێویستی ە سافی زیهن و هۆش هەیە، ئەوا دەبێ پێشتر خۆت بەدوور برگی لە خواردنی شەکری و نانی سپی و جیپسی پەتاتەچونكه‌ له‌هه‌مان كات دا زیانی ته‌ندرووستی زوَری هه‌یه‌
    و کاتێک تۆ ئەم مادانە دەخۆی بۆ هاوسەنگ کردنی کارەکانی ناو خوێن مادەی ئەنسۆلین پێویستە.
9-بەخێرایی بخوێنەوە:
کاتێک شتێک بەخێرایی یان بە پێچەوانە بۆ یەکێک دەخوێنیتەوە ئەوا ئەوکەسەی بەرامبەرت زووتر بابەتەکە لەنو مێشکیدا پاشەکەوت دەکات.
هەربۆیە زاناکان دەڵێن خوێندنەوەی خێرا بەورزشێکی باشە بۆ مێشکی مرۆڤ بوَیه‌ هه‌وڵ بده‌ ئیتر به‌ خێرایی بخوێنه‌وه‌ بوَ فراوان بوونی مێشكت .
10- وەرزش بکەن:
وەرزش کردن دەبێتە هۆی ساف کردنی زیهن و هۆش.
هار کارێکی فیزیایی کاریگەری باشی لەسەر جەستەت هەبێ ئاواش کاریگەری باشی لەسەر مێشکی مرۆف دەبێت.
بۆ تازەکردنەوەی مێشک دەتوانی هەندێک وەرزشێکی گرنگ ئەنجام بدەیت كه‌ سوودی ته‌ندرووستی زوَری هه‌یه‌ .
11-پێبکەنە:
کاتێک پێدەکەنیت بەشێکی باش لە سترێس و ماندوو بوونی مێشک ئیسراحەت دەکات و وادەکات کە مێشک کراوە بێت بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ و مێشک زیرەکتر دەکات بوَ فراوان بوونی مێشك به‌سووده‌ له‌هه‌مان كات دا شێوه‌ی ده‌ركی جوانت پێ ئه‌به‌خشێت و دوورت ده‌خات له‌ پیربوون .
12- وەرزشی مێشک ئەنجام بدە:
بەبەردەوامی هەوڵ بدە بیر لەشتی نوێ بکەیتەوە و هەڵسە بەئەنجامدانی کاری بیرکارییانە و یاری شەترەنج بکە و یاری فیکری ئەنجام بدە. بەم شێوەیە ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆیەکی گرینگ بۆفراوان بوونی ئاسوَی بیركردنه‌وه‌ت و ببەکارخستنی بەشێکی تەواو لە حوجرەکانی مێشک .
13- کەم بخۆ:
چونکە زۆر خواردن دەبێتە کۆی بەکارهێنانی وزەی زۆر و بەکارخستنی خوێنی زۆر بۆیە لەم کاتانەدا مێشک کەمتر خوێن و ئۆکسجینی بۆ یە پێویسته‌ هه‌ندێكات كه‌م بخوێت تامێشكت زیاتر تیشك بخاته‌ سه‌ر شته‌ گرنگ ه‌كان چونكه‌ ئەگەر کەم بخۆیت ئەوا مێشکیش هۆشیارتر و بەهێزتر دەبێت.
14- لە هەندێک خواردن بەدوور بکەون:
کە لەوانەیە زیانیان هەبێت بۆ مێشک، زانایان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌
بیبسی و گولەبەرۆژە و ڕۆنی مەییو هەروەها ئەو خواردنانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە وەکو مەرەببا و پاقڵاوە و چوکلێت و زۆر شتی تریش زیان ته‌ندرووستیان هه‌یه‌ و بوَ مێشك زیان به‌خشن .
15- نانی بەیانیان بخۆ :
خواردنی نانی بەیانیان گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هەموو ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و سوودی زوَری هه‌یه‌ .
لەم بارەیەوە سەلمێنراوە لە ئەو منداڵانەی نانی بەیانیان دەخۆن زۆر سەرکەوتوترن لەو منداڵانەی کە نانی بایانیان ناخۆن چونكه‌ نان خواردنی به‌یانیان ئه‌بێته‌ هوَی چالاك كردنی مێشك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ڕوَژ. بێگوومان ئه‌م خاڵه‌ بوَ پێگه‌یشتتوانیش هه‌مان شته به‌لام كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ زیاتر له‌ مندالاَن ده‌رده‌كه‌ویت
به‌هیوای سوود و مێشكێكی فراوان بوَ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و خالاَنه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ تاقی بكه‌نه‌وه‌ و جیاوازیه‌كان به‌ پێی كات ده‌رده‌كه‌وێت
پێشوو
چۆنێتی ئاماده‌كردنی بۆره‌ك به شلکێنە
داهاتوو
پاك وخاوێنی جوانی وته‌ندروستی به‌ ژیانمان ئه‌به‌خشێ