التجاوز إلى المحتوى
بۆ پاراستنی تەندروستی و رێگریکردن لە قەڵەوی بەتایبەتی وورگ لە کاتی نەچونە دەرەوەو نەبونی دەوام پێویستە:
۱.خەوی شەو لە ۱۲ درەنگتر نەبێت بۆ منال ۱٠۱۱،بەیانیان ۸_۹.٥ واتە لە وە درەنگتر لە جێگەدا نەمێننەوە بەیانیان
۲.خواردنەوەی ۲ -۳ پەرداخ ئاو بەیانیان پاش هەستان لە خەو . وە بەردەوام ئاو خواردنەوە پێش نان خواردنی ژەمەکان و پاش خواردن، تاکاتی نوستنی شەو ۱۲_۱٥ پەرداخ بخورێتەوە.
۳.باشترە تەنها ۲ ژەمی سەرەکی بخورێت ، ژەمێک لە کاتژمێر ۱۱۱۲بەیانی ، خواردنی بەیانیان ( نانی تیری جۆ (ئەسمەر)لەگەل ماست، هێلکە، گوێز…..) ژەمی دووەم ٦_۷ ی ئێوارە بخورێت ( زەلاتەی زۆر ، شلە ، شۆربا، مریشک یان گۆشت یان ماسی ، کەمێک برنج…یان هەر خواردنێک …) لە ژەمی ئێوارەدا نان و صەمون نەخورێت.
٤_ لە نێوان ۲ ژەمەکەدا دەتوانرێت میوە و چەرەس و چای سەوز ،ئاوو لیمۆ و شەربەتی لیمۆو زەنجەفیل، چای رەش ، قاوە ، بێ شەکر بخورێت. بە هیچ جۆرێک شیرینی و ئیشی هەویر ( کولیچە و پسکیت و کێک….)و چپس و شەربەت (تەنانەت فرێش) و خواردنەوە گازیەکان نەخورێت.
٥.زۆر گرنگە بەیانیان 30 – 60 خوله ك وەرزش بکرێت، ( رۆشتنی خێرا و راکردن)لە سەر جهاز یان لەگەل youtube وەرزش بکرێت، وە ئێواران پێش یان دوای خواردن ڕۆشتن بکرێت ۳٠_٦٠ دەقیقە.
٦_شەوان لە دوای ۸ شەو هیچ نەخورێت باشترە،تەنها ئاو ئەگەر حەز کرا کەمێک گلۆبەرۆژە و نۆک و چای بێ کافایین ، کاهو و سرکە دەتوانرێت بخورێت.
د بینایی كامران
//stawhoph.com/afu.php?zoneid=3858246