زۆربهی ئافرهتان كێشهی ئهوهیان ههیه كه ههرچی ئهكهن له پێش هاوسهرهكانیان جوان دهرناكهون و لهههمان كات دا
پیاوان زۆرجار کێشەیەکیان بۆ درووست دەبێت و ئەویش ئهوهیه ھاوسەرەکانیان چیتر بەجوانی نابینن و ئەوەش بێزاریان دەکات.
بەڵام خوێنهری ئازیز دەشێت بە جێبەجێکردنی چەند ھەنگاوێک وابکەیت ھاوسەرەکەت لەبەرچاوتدا جوانتر دەربکەوێت و ھیچ کات بێزار نەبیت لێی
ئەو ھەنگاوانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-
بەیانیان کە ھەڵدەستیت لە خەو بە ھاوسەرەکەت بڵێ چەند خۆشتدەوێت و سەیری ئەو وێنانەی بکە کە لەناو ماڵەکەتدا ھەڵواسراوە.
-
ھەمیشە پێی بڵێ کە چ تایبەتمەندییەکی ھاوسەرەکەت سەرنجت رادەکێشێت و دووبارەکردنەوەی ئەوەش وادەکات زۆر خۆشتبوێت و زۆر جوان بێت لەلات.
-
ھیچ کات باس لە جوانی خانمانی تر مەکە و گرنگییان پێ مەدە و سەیریان مەکە و ھەموو کات ھاوسەرەکەت بەجوانترین کەس بزانە و ئەوەش وادەکات ھیچ کات ھاوسەرەکەت لەبەرچاو ناشرین نەبێت.
-
لەکاتێکدا ھاوسەرەکەت لەشوێنێک ئامادە نییە و چەند ھاوڕێیەکی لەوێن باسی جوانی ھاوسەرەکەت بکە و وەسفی بکە و بەوشێوەیە قسەکان دەگاتەوە پێی و خۆشەویستییەکەتان زیاددەکات.
إقرأ أيضا:چۆن وابكهین ھەوای ناوماڵەکهمان ههمیشه به پاکی بمێنێتهوه