پرسیار و وەڵام

چۆن وابكه‌ین ھەوای ناوماڵەکه‌مان هه‌میشه‌ به‌ پاکی بمێنێته‌وه‌

دەرنەچوونی ھەوای ناوماڵ یەکێکە لەو کێشانەی زۆر خێزان بۆی درووست بووە و ئەوەش پێویستە چارەسەر بکرێت، چونکە دەشێت میکرۆب لەو شوێنەدا زیاتر گەشە بکات.

بۆئەوەی ھەوای ناوماڵەکەت پاک بکەیتەوە و تەندرووستییەکی باشترت ھەبێت ئەوا پێویستە ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:

  • رۆژانە لەکاتێکی دیاریکراودا پەنجەرە و دەرگاکان بکەرەوە بۆئەوەی بۆنی ناخۆش بڕوات و ھەواگۆڕکێ ببێت و ئۆکسجینی زیاتر بێتە ناو ماڵ.
  • پێویستە لەوشوێنانەی کە دەتوانیت ھەواکێش (ساحبە) دابنێیت و ھەوای ناوماڵەکەت بباتە دەرەوە و ئەوەش بۆنی ناخۆش ناھێڵێت.
  • دەتوانیت کەوچکێکی گەورە زەیتی نەعنا و کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ و ٢ کوپ ئاو تێکەڵ بکەیت و بیکەیتە ناو پرژێنەرەوە و دواتر بیپرژێنیت بەناوماڵەکەتدا و ئەوەش ھەواکەی بۆن خۆش دەکات و میکرۆبەکان لەناودەبات.
  • دەتوانیت کەوچکێکی چا سۆدەی نان و کەوچکێکی چا سرکە تێکەڵ بکەیت و ئەو شوێنانەی پێ پاک بکەیتەوە کە ھەست دەکەیت بۆنی ناخۆشی ھەیە و ھەوای ناوماڵەکەت پیس دەکات.
  • ھەر جۆرە گوڵێکت دەستکەوت لەژوورەکەتدا دایبنێ و ئەوەش بڕێکی باش ئۆکسجین دەبەخشێت و گرنگترینیش گوڵی عنکبوت و مەتاتە.

هەروەها بخوێنەوەئه‌و هۆكارانه‌ی‌ واده‌كات هه‌رگیز پیاوه‌كه‌ت لێت جیانه‌بێته‌وه‌ چیین
پێشوو
چۆن وابكه‌ین لەبەرچاوی ھاوسەرەکەمان جوانتر دەربکەوین
داهاتوو
بۆ ھاوسەرە گەنجەکان ئەوخاڵنه‌ی‌ گرنگن جێبه‌جێی بكه‌ن