تەندروستی

چۆن پارێزگاریی له‌ گه‌ده‌مان بكه‌ین

گەدەی مرۆڤ بەهۆی ئەوەی یەكەم وێستگەی وەرگرتنی خۆراك و خواردنەوەكانە، زۆربەی مادە زیانبەخش و بەكتریا و ڤایرۆس و میكڕۆبەكان لەوێوە كۆ دەبنەوە، هاوكات گەدە یەكێكە لە ئەندامە هەرە گرنگەكانی جەستەی مرۆڤ، زۆرجار مرۆڤ تووشی هەوكردنی گەدە و برینی گەدە و تێكچوونی كۆئەندامی هەرس دەبێ، ئەمەش ئازاری زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێ و ته‌ندرووستی تێك ده‌دات و نیگەرانی زۆری لێ دەكەوێتەوە.
هەوكردنی گەدە یەكێكە لە نەخۆشییە هەرە باوەكان، بەهۆی هەوكردنی زۆرەوە سەرەنجام برینی ڕووپۆشی ناوەوەی گەدە دروست دەبێت، جۆری هەوكردنی درێژخایەن و ماوە كورتی هەیە، بەهۆی هەوكردنەكان و دواتر دروستبوونی برین، ئەگەری ئەوە هەیە سەرەنجام مرۆڤ تووشی شێرپەنجەی گەدە ببێت.
پزیشكان لێكوَڵینه‌وه‌یان كردووه‌ و پێیان وایه‌ه‌ هۆكارەكانی تووشبوون بە هەوكردنی گەدەوە ، كە زۆر خواردنەوەی خواردنەوە كهوولییەكان، ڕشانەوەی بەردەوام، بەكارهێنانی حەبی ئەسپرین و دەرمانی دژە هەوكردن گرنگترین هۆكارەكانی تووشبوونن بەم نەخۆشییە.
كاتێك بەكتریای “Helicobacter Plyori” لە نێو گەدەی مرۆڤ بڵاو دەبێتەوە و هیچ چارەسەرێكی پێویستیش نەخۆن، ئەوا بەكتریاكە زیانی زۆر بە گەدە دەگەیەنێ و سەرەنجام دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.

نیشانەكانی هەوكردنی گەدە:

نیشانەكانی هەوكردنی گەدە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت و جیاوازە، لە زۆر كەسدا نیشانەی نییە، باوترین نیشانەكانی بریتین لەمانەی خوارەوە:

1-یەكەم: هێلنجدانی زۆر و بێزاركەر و نزگەرە.
2-دووەم: ئاوسانی سك و دروستبوونی ئازاری سك.
3-سێیەم: نەمانی حەز و ئارەزوو بۆ خواردن.
4-چوارەم: سووتانەوەی گەدە لە نێوان ژەمەكانی خواردن یان لە شەودا.
5-پێنجەم: ڕشانەوەی خوێناوی یان ڕەنگ قاوەیی و دواكەوتنی دەردانی پاشەڕۆ.

هەروەها بخوێنەوەله‌مه‌ودوا خۆتان له‌ چه‌وری دوورمه‌خه‌نه‌وه‌

چارەسەری سرووشتی هەوكردنی گەدە

پسپۆرانی تەندروستی رێنماییمان دەكەن، كە دووركەوینەوە لە هەموو چارەسەرێك و هەوڵبدەین زیاتر چارەسەری سروشتی وەربگرین، بەبڕوای ئەوان باشترین رێگە بۆ ڕزگاربوون لە هەوكردنی گەدە بریتین لەم چارەسەر سروشتییانەی خوارەوە:

1-یەكەم: شەربەتی ئالۆڤێرا، رووەكی ئالۆڤێرا “ڕووەكێكی گەڵا پانی بیابانەكان”ە و یەكێكە لەو رووەكانەی كە چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ پێست وز قژ و بابەتی جوانكاری لێرەدا بۆ چارەسەری هەوكردنی گەددە بەكاردەهێنرێت .ئەویش بە سوود وەرگرتن لەو ماددە لینجەی كە لە ناو گەلای رووەكی ئالۆڤێرادا هەیە، چوار كەوچك لە ئالۆڤێرا لەگەڵ نیو پەرداخ ئاو تێكەڵ یەكتر دەكەین تا وەكو شەربەتی لێدێت و پاشان بیخۆنەوە سوودی زوَری لی ئه‌بینرێت.
2-دووەم: ئاوی برنج، دوو كوپ برنج لەگەل یەك لیتر ئاو بكوڵێنن و ئاوەكەی دەگوشین تا سارد دەبێتەوە، دواتر بیخۆرەوە چەندان سوودی هەیە گرنگترینیان چارەسەری دڵەكزێ‌ و هەوكردنی گەدەیە.
3-سێیەم: گێزەر و شەربەتی كەرەوز، تێكەڵ كردنی دوو گێزەر لەگەڵ چەند چڵێك كەرەوز و هەندێك ئاو تێكەڵی یەكتر بكەن، بیخەنە نێو خەڵاتێكی كارەباوە و تا دەبێتە شەربەتێكی سرووشتی، پاشان بەیانیان بە گەدەی خاڵی بیخۆنەوە، ئەمە سوودی یەكجار زۆری دەبێت.
  • زەنجەفیل و هەرمێ، هەردوو پێكهاتەی ئەو بابەتانە دژە بەكتریا و دژە ژەهری زۆری تێدایە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەكتریا زیان بەخشەكانی ناو گەدەی مرۆڤ وله‌ ئازاری گه‌ده‌ به‌دوورت ده‌خات .
    سێو و گوڵی بابووە، گوڵی بابووە لەگەڵ كەمێك ئاوی سێو تێكەڵی یەكتر بكەن و لە دەفرێك بیكوڵێنن و لە جێگەیەكی ساردی دابنێن و هەموو بەیانییەك بیخۆنەوە.
  • ئاوی مەعدەنووس، لیترێك ئاو لەگەڵ هەندێ مەعدەنووس تێكەڵی یەكتر بكەن و بیخەنە نێو بەفرگر و رۆژانە بیخۆنەوە و سوودەكانی یەكجار بەهێز و یەكلاكەرەوە دەبێت.
    ئه‌مانه‌ هه‌مووی چاره‌سه‌ری سرووشتی و بی زیانن بو ته‌نرووستی مرۆڤ كه‌ ده‌توانیین وه‌ری بگرین له‌كاتی ئازاری گه‌ده‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ توشبین به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌
    به‌هیوای ته‌ندرووستیه‌كی باش بۆ هه‌موولایه‌ك
پێشوو
سوده‌كانی برۆكلی
داهاتوو
ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ جێگیره‌وه‌ی‌ ئاون چین