تەکنەلۆژیا

چیبکەین کاتێک مۆبایلەکەمان کەوتە ناو ئاو، چۆن بیپارێزین

کاتێک cکەوتە ناو ئاوێک و هەر شوێنێک کە تەڕیەکی زۆری هەبێت، مەترسە! ئەگەر تۆ بە خێرایی مۆبایلەکەت ڕزگار کرد و بە زوویی لە ئاوەکە دەرتهێنا.
لە ڕێنمایی ئەمڕۆدا، لە چەند هەنگاوێکی بەسووددا لەو کێشە نەخوازراوە خۆت بپارێزە و دووبارە مۆبایلەکەت به کاربهێنەرەوە.
هەنگاوی سەرەتا و گرنگترین شت لێرەدا، ئەوەیە کە تۆ دەبێت بە خێراییەکی زۆر مۆبایلەکە لە ئاوەکە دەر بکەیت، بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر نەگات بە شوێنەکانی تری مۆبایلەکە. دوای ئەوە پێویستە لەم بابەتەدا چەند ڕێنماییەک بخوێنیتەوە و چەند هەڵەیەکیش ڕاست بکەیتەوە دەربارەی ئەم بابەتە.
ئێمە پێویستە چی نەکەین؟
لەناو هەموواندا هەڵە و بیرکردنەوەیەکی زۆر هەیە بۆ ئەم کێشەیە کە دەیەوێت یارمەتی مۆبایلەکەی بدات بەڵام بە پێچەوانەوە زیان بە مۆبایلەکەی دەگەیەنێت. ئەم کردارە هەڵانە لەکاتی کێشەکەدا ئەنجام مەدە، کە چەند هەنگاوێکی گرنگن و زۆربەی کەسەکان لەکاتی ئەم کێشەیەدا ئەنجامی دەدەن:
  • مۆبایلەکەت پێمەکە.
  • کرتە لە هیچ دووگمەیەک مەکە.
  • مۆبایلەکە مەلەرزێنە.
  • مۆبایلەکەت مەجوڵێنە و پیایدا مەکێشە.
  • فوو مەکە بە هیچ شوێنێکی مۆبایلەکەدا.
بێگوومان بەم هەنگاوانە یارمەتیەکی زۆری مۆبایلەکەت دا بۆ ئەوەی زیاتر ئاو زیانی پێنەگەیەنێت.. دوای ئەم ئاگاداربوون لەم کردارانە، ئێستا دەبێت مۆبایلەکە بە تەواوی بپارێزین ئەویش بە چەند کردارێکی تری گرنگ، کە دەبنە هۆی ڕزگاری مۆبایلەکەت:
  • مۆبایلەکەت بکوژێنەوە.
  • هەموو پارێزەرێک (Case) و بەرگێک لە مۆبایلەکەت بکەرەوە، ئەگەر مۆبایلەکەت سیمکارد و بیرگەشی تێدابوو، دەری بێنە.
  • پشتی مۆبایلەکەت بکەرەوە و پاتری مۆبایلەکەت دەربێنە (ئەگەر لە توانادا بوو، چونکە هەموو جۆرە مۆبایلێک ئەم کارە ناگرێتەوە).
  • پاکەرەوەیەکی نەرم بەکاربێنە، کە توانای هەڵمژینی شلەمەنی هەبێت، بەڵام ئاگاداربە بە خێرایی کارەکە نەکەیت و نەیخشێنیت بە مۆبایلەکەدا، بەڵکو تەنها پاکەرەوەکە بخە سەر مۆبایلەکە و پەستانێکی بخە سەر.
  • ئەگەر ئاو گەشتووەتە شوێنێکی زیاتری مۆبایلەکە، دەتوانیت گسکی کارەبایی بەکاربهێنیت بە وریاییەوە، بۆ ئەو شوێنانەی پاکەرەوەکە پێی ناگات.
  • مۆبایلەکەت بخە ناو قوتوویەک برنج و سەرەکەی دابخە، ئەمە ڕێگایەکی باشە بۆ هەڵمژینی ئاوی مۆبایلەکە بۆ ڕۆژێک یاخوود واباشترە دوو ڕۆژ، لەو ماوەدا مۆبایلەکەت دەرمەهێنە بۆ ئەوەی بزانیت کاردەکات یاخوود نا، ئەمە لەوانەیە نیوەی کردارەکە پووچەڵ بکاتەوە، تکایە لەو ماوەدا دڵنیا بەرەوە کە مۆبایلەکەت سیمکارد یاخوود میمۆری و پاتری تێدا نیە (ئەگەر توانیت پاتریەکەی دەربکەیت).
  • دوای مانەوەی مۆبایلەکەت لەناو برنجدا بۆ ماوەی ڕۆژێک یاخوود دوو ڕۆژ، دەتوانیت مۆبایلەت دەربێنیت و پاتریەکەی تێبکەیت و مۆبایلەکە پێبکەیت.
  • ئەگەر مۆبایلەکەت پێنەبووەوە، هەوڵبدە بارگاوی بکەیتەوە، ئەگەر بارگاویش نەبووەوە، لەوانەیە پاتری مۆبایلەکەت تێکچووبێت، لێرەدا هەوڵبدە پاتریەکی نوێ بخەیتە جێی و ئەگەر ئەمەش سوودی نەبوو، پێویستە بۆ چاکردنەوەی مۆبایلەکەت، مۆبایلەکەت بخەیتە بەردەم کەسێکی شارەزا.
  • ئەگەر خۆشبەختانە مۆبایلەکەت پێبووەوە، بۆ چەند ڕۆژێک چاودێری بکە، بۆ ئاگاداربوون لە هەرشتێکی نامۆ، میوزیک پێبکە تاکو دەنگەوەری مۆبایلەکەت بکرێتەوە و دووبارە بە باشی کاربکات.
لە ئێستادا چەند کاڵایەک هەیە بۆ بەرگریکردن لە چوونە ژوورەوەی ئاو، بە کاریان بێنە بۆ کاتی پێویست، یاخوود مۆبایلێک بکڕە کە تایبەتمەندی دژە ئاویان هەبێت ئێستا هەندێک لە مۆبایلەکان خاوەن ئەم تایبەتمەندیەن.
سه‌رچاوه‌: Kitn
پێشوو
تۆڕی WhatsApp کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ دەکات بۆ زیادکردنی ناوەکان لە ڕێگەی کۆدەکانی QR
داهاتوو
مانای هاوسەرگیری کردن لە خەودا