سوده‌كانی خۆراك

چەند سودێكی گرنگی کاڵەگ کە تا ئێستا نەتزانیوە

كاڵه‌ك یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ گرنگه‌كان كه‌ سودێكی‌ باشی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ له‌شی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ ئێسك، چارەسەرکردنی کیشەکانی پێست، چالاكی‌ كردنی‌ سوڕی‌ خوێن، رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ریشاڵ و ڤیتامیناتی‌ تێدایه‌.
چەندین سودی گرنگی هەیە لەوانە:

یەکەم: توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

دووەم: دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک.

سێیەم: سیستمی خەو رێک دەخات، پسو بە ماسولکەکان دەدات و وایان لێدەکات زوتر خەویان لێبکەوێت.

چوارەم: سود بەخشە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە و پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە.

پێنجەم: دەوڵەمەندە به‌ ڤیتامین A بۆ سه‌لامه‌تی‌ چاو گرنگه‌ به‌ تایبه‌تی‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاوی‌ سپی‌.

شەشەم: یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، و پۆتاسیۆم کە یارمەتی تواندنەوەی چەوری دەدات.

حەوتەم: لێدانی دڵ رێکدەخات و بەدورت دەخات لە توشبون بە نەخۆشی دڵ.

هەشتەم: یارمەتی لابردنی بەردی گورچیلە دەکات، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە گورچیلەکان خاوێن دەکاتەوە.

السابق
هاوسه‌رگیری له‌خه‌ودا مانای چییه‌ ؟؟
التالي
حەوت هەڵەی مەترسیدار کەپێویسته‌ دایکان ئەنجامی نەدەن