خۆراک

ڕه‌فتاره‌ باوه‌ خراپه‌كانی دوای نانخواردن

ھەریەکە لە ئێمە دوای ژەمە خۆراکیەکان رەفتاری جۆراو جۆر ئەنجام دەدەین کە بەھەندێکیان راھاتووین و ھەندێکی تریش تا ئێستا پێمان وابووە بەو جۆرە رێگایەکی دروست ھەڵدەبژێرین دوای نان خواردن به‌ڵام له‌ ڕاستییدا زۆر خراپن وزیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن .
وهه‌روه‌ها بەگوێرەی ھەواڵێکی تەندروستی huffpostarabi ھەندێک ڕەفتار ھەیە ڕۆژانە دووبارەی دەکەینەوە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان کە زیانێکی زۆری ھەیە و پێویستە ھەوڵبدەین وازی لێبھێنین، چونکە کاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان ھەیە.
ڕەنگە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان واڕاھاتبیت کە خێرا ھەندێک خواردنەوە بخۆیتەوە یان چەند ڕەفتارێکی ناتەندروست ئەنجام بدەیت، بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت لەوەی کە کاریگەری سلبی ھەیە و زیان بە لەشت دەگەیەنێت.

ئەو شەش ڕەفتارەی دەبێتەھۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت چین؟

١-خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری ھەرسکردنی پڕۆتینەکان بەھۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکھاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت.
٢-ڕۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری ھەرس ھەیە سوودی پێکھاتە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.
٣-خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکیەکان سوودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە ھۆی گرتنی شوێنی ھەوا لە گەدەدا، ھەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت.
٤-توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان، چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەڕووی تەندروستیەوە، دەبێتە ھۆکارێک بۆ تووشبوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن.
٥-خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چوونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە ھەرس دەگەیەنێت.
٦-خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکیەکان زیان بە کرداری ھەرس دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆکارێک بۆ ھەوکردنی ڕیخۆڵە و گرفت لەگەدە.ڕۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری ھەرس ھەیە سوودی پێکھاتە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.
پێشوو
سێ ھۆکاری نه‌زگه‌ره‌
داهاتوو
له‌مه‌ودوا خۆتان له‌ چه‌وری دوورمه‌خه‌نه‌وه‌