هونه‌ر

ڕێگاكه‌م دووڕه‌ بڵاو كرایه‌وه‌

ڕێگاكه‌م دووڕه‌ ، ناونیشانی تازه‌ترین گۆرانی هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌لاتی كوردستان ” به‌همه‌نی قوڕه‌یشی-ه‌ كه‌ له‌ تێكست و ئاوازی هونه‌رمه‌ند ” سه‌ید عه‌لی قوڕه‌یشی ” و كاری دابه‌شكردنی مۆسیقاش له‌لایه‌ن ” فه‌رهاد كوهی ” بۆكراوه‌ و له‌ ستۆدیۆی ” باران ” له‌شاری بۆكان كاری ده‌نگی بۆكراوه‌ بڕیاره‌ له‌داهاتوییه‌كی نزیك هه‌ر له‌وێش كاری كلیپی بۆ بكرێت.
به‌همه‌ن قوڕه‌یشی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی‌ وت: به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ئێران و ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و جیهاندا هات به‌داخه‌وه‌ نه‌متوانی كاری كلیپی بۆ بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌م دایه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیك كاری كلیپی بۆ بكه‌م كه‌ له‌سیناریۆی خۆمه‌و هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ك مۆدێل له‌ كلیپه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
وتیشی: پێمخۆشه‌ له‌یه‌كێك له‌ كلیپه‌كانمدا كچه‌ مۆدێلی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ” به‌یان قوڕه‌یشی ” به‌شدار بێت كه‌ خوشكمه‌ و له‌ چه‌ندین كلیپی هونه‌رمه‌ندان ڕۆڵی بینیوه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵی ئه‌و كه‌ له‌گه‌ل چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌لێن نامه‌ی هه‌یه‌، نه‌یتوانیوه‌ به‌شدار بێت، به‌لام له‌داهاتوو بێگومان ئه‌ویش به‌شداری یه‌كێك له‌ كلیپه‌كانم ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی داهاتوی وتیشی: كاری داهاتوم گۆرانییه‌كه‌ به‌ناوی ” گیانه‌ بۆ دوری له‌من ” كه‌ له‌ تێكست وئاوازی باوكم هونه‌رمه‌ند ” سه‌ید عه‌لی قه‌ڕه‌یشی”ه‌ ، ده‌ست به‌تۆماركردنی ده‌كه‌م.
ده‌شلێت: چه‌ند كارێكیشم له‌ ئاوازو هۆنراوه‌ی خۆمن و هه‌میشه‌ ویستوومه‌ وا كار بكه‌م كه‌ شایه‌نی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بێت.
هونه‌رمه‌ند به‌همه‌نی قوڕه‌یشی ، كوری هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان ” سه‌ید عه‌لی قوڕه‌یشی ” ه‌ له‌ ساڵی 2015 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می تۆمار كراوی هه‌یه‌ .
پێشوو
مێژووی شاری كه‌ركووك
داهاتوو
27 زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ مێرووله‌ بزانه‌ كه‌ تووشی سه‌رسوڕمانت ده‌كات