دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

“ژیانم بگۆڕە لە خولەکێکدا”


“ژیانم بگۆڕە لە خولەکێکدا”

ئیفلیجی مێشك بریتیە لەوەستاندنی گەشەی مێشكی منداڵ و نەخۆشییەكی درێژخایەنە و هۆكارەكان دەتوانین پۆلێن بكەین بۆ پێش لەدایكبوون و كاتی لەدایكبوون و دوای لەدایكبوون ، کە هۆکارێکە بۆ لەدەستدانی توانا و جوڵەی ماسولکەکان ، پەکخستنی ماسولکەکان و نەمانی هاوسەنگییان ، هەروەها نەمانی توانای هەناسەدان و گرفتی پەیوەست بە خەو .
ڕێكخەرانی رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشك یەکەم کەمپەینی نەخۆشییەکەیان لەژێر ناونیشانی “ژیانم بگۆڕە لە خولەکێکدا” ڕێکخرا، کە تێیدا داوا لەسەرجەم ڕێكخراو و کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیا کرا بۆ ئەوەی کاربکەن بۆ دروستکردنی باشترین ئامێرەکان بۆ ڕاهێنانی تووشبووان.
ڕۆژی جیهانی تووشبووانی ئیفلیجی مێشك کە چالاکییەکی کۆمەڵایەتیە و ڕۆژێكە بۆ یادکردنەوەی تووشبووانی ئیفلیجی مێشك کە ژمارەیان ئێستا لە جیهاندا نزیک دەبێتەوە لە 17 ملیۆن کەس.
ڕۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشك ساڵانە لەدوای ساڵی 2012ـەوە لە رۆژی 6 ی ئۆکتۆبەر لەلایەن هاوپەیمانی ئیفلیجی مێشك لە ئوسترالیا و دەستەی ئیفلیجی مێشك لە ئەمریکا یادیدەکرێتەوە. هەروەها لەلایەن 450 ڕێكخراوی تایبەت، زانکۆ، گروپی خێزانی و گروپی خوێندکاران، نەخۆشخانەکانی منداڵان و پەیمانگەکانی توێژینەوە لە 65 وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێ.
ئیفلیجی مێشك هۆکارە بۆ لاوازی توانای فێربوون لە تووشبووان، نەمانی کۆنتڕۆڵی میز و پیساییکردن و نەمانی توانای نانخواردن و قسەکردن، هەروەک لاوازبوونی توانای بینین و بیستن لە پاشهاتەکانی دیکەن.
هۆکارەکانی ئیفلیجی مێشك جیاوازن، هەوکردن لەماوەی دووگیانی و جەڵتە لەنێو منداڵان، ژەهراویبوون بە قوڕقوشم، هەوکردنی پەردەکانی مێشك، لاوازی لێشاوی خوێن بۆ مێشک، رووداوی هاتوچۆ، زەردوویی و نەخۆشییە بۆماوەییەکان بەربڵاوترین هۆکارەکانن.
چارەسەری ئیفلیجی مێشك بنەبڕکەر نییە و چارەسەرێكی کۆتاییپێهێنەر بە نەخۆشییەکە نییە، بەڵام ڕاهێنانی تووشبووان و زوودەستنیشانکردن گرفتەکانیان ئاساندەکات.
پێشوو
دەرھێنەری زنجیرە درامای “سەراب بە دیاری كراوه‌ بۆ رۆحی کێ سوپاسی كێ ئه‌كات
داهاتوو
ئافرەتێک باسی ژیانی ڕۆژانەی کریستیانۆو خێزانەکەی دەکات